پاڵیشت بە کۆنووسی کۆبوونەوەی ژمارە (٢)ی‏ ساڵی (٢٠)ی‏ ئەنجومەنی وەزارەت بڕیاردرا بە:-

رێگە نەدان بە قوتابیان و خوێندکارانی خوێندنی باڵااماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بە میوانداریکردنی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی تاوتوێکردنی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا بۆ نانخواردن و دابینکردنی شوێنی مانەوە، ئەمەش لە پێناو کەمکردنەوەی بارگرانی دارایی لەسەر شانی قوتابیان/)خوێندکاران و هەروەها شەفافیەت و پڕۆفیشناڵی لە ئەنجامدانی پڕۆسەی تاوتوێکردن.