فەرمانی وەزاری
پاڵپشت بە کۆنووسی کۆبونەوەی ژمارە (٣)ی ساڵی(٧١٠٢)ی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، کە لە ڕۆژی چوارشەمە )٢٠١٧/٧/٢٣٦( ئەنجامدرا، ئاماژە بە بڕگەی شەشەم (تەوەری یەکەم/ ڕاسپاردە و فەرمانەکانی بەڕێز جەنابی وەزیر و بابەتە گشتیەکان)، تایبەت بە گۆڕانکاری لە مەرجەکانی وەرگرتنی قوتابیان/ خوێندکاران لە کۆلێژەکانی کشتوکاڵ. بڕیارماندا بە؛
.١ لەمەودوا دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بۆ پێشکەشکردنی داواکاری وەرگرتن لە بەشەکانی کۆلێژە کشتوکاڵیەکان دەبێ
نمرەی وانەکانی (کیمیا، زیندەوەرزانی، ئینگلیزی) لە )٥٦٥( کەمتری نەبێت. .٢ دیارکردنی ڕەگەزی پێشکەشکار (نێر و مێ) و شوێنی نیشتەجێبوون و شیاوی بۆ کار و چالاکی کشتوکاڵ لە زانکۆکان، تایبەتمەندی هەریەک لە بەشەکانی کۆلیژەکە ڕەچاو بکرێت.
.٣ ئەو بڕیارە لە پڕۆسەی وەرگرتنی خوێندکاران/ قوتابیان بۆ ساڵی خوێندنی )٢٠١٩/٢٠١٨( جێبەجێدەکرێت.
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی