بڕگەی یەکەم / هەڵسەنگاندنی کارگێڕی:

ئەم بڕگەی پڕۆسەی دڵنیایی جۆری بە مەبەستی دیاریکردنی توانا و لێهاتوییەکانی مامۆستایە لەسەر بنەمای ئەو ئەرکە کارگێڕی و زانستییانەی ئەنجامی داوە لەبەرامبەردا سوپاس و پێزانینی پێدراوە بەم شێوەیە: ١- سوپاس و پێزانین / لەسر ئاستی هەرسێ سەرۆکایەتی (هەرێمی کوردستان، پەرلەمانی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیران) (٨ خاڵ)ی بۆ هەژمار دەکرێت. ٢- سوپاس و پێزانین / لەسەر ئاستی وەزارەت (٦ خاڵ)ی بۆ هەژمار دەکرێت . ٣- سوپاس و پێزانین / لەسەر ئاستی زانکۆ / بەڕێوبەرایەتی گشتی وەزارەتەکانی تر (٤ خاڵ) هەژمار دەکرێت. تەنها ٤ سوپاس و پێزانین هەژمار دەکرێت. ٤- سوپاس و پێزانین / لەسەر ئاستی کۆلێژ (٣ خاڵ)ی بۆ هەژمار دەکرێت ، تەنها ٤ سوپاس و پێزانین هەژمار دەکرێت.

٥-سزای زانستی و کارگێری ، ئەم خاڵە لە لایەن لیژنەی دڵنیایی جۆری کۆلێژ دەست نیشان دەکرێت ، و ئەگەر مامۆستا هیچ سزایەکی نەبوو ئەوا (٥خاڵ)ی بۆ هەژمار دەکرێت. بەلام ئەگەر مامۆستا سزای هەبوو بە فەرمانی کارگێڕی ئەوا هیچ خاڵێکی بۆ هەژمار ناکرێت. ٦-گرنگی دان بەکات ئامادەبوونی کۆلێژ:لەلایەن لێژنە پڕدەکرێتەوە ئەگەر مامۆستا پابەندی دەوام و بەشەوانەکانی خۆی بێت (٤خاڵ)ی پێدەبەخشرێت، بەڵام ئەگەر پابەند نەبوو خاڵی کەمتری پێدەدرێ و بە پی ڕۆژ نەهاتووەکان هەژمار دەکرێت.

٧- ئامادەبوون و هاوکاری بەش لەلایەن لێژنە دەست نیشاندەکرێت و ئەگەر مامۆستا پابەندی ئەو کار و ئەرکانە بێت کە بەش و کۆلێژ پێی دەسپێرن و هاوکاری لەگەڵ مامۆستایانی تر باشبوو (٦خاڵ)ی بۆ هەژماردەکرێت، و ئەگەر هاوکار نەبوو خاڵی کەمتری پێدەدێ و هۆکارەکەی ئاماژەی پێدەدرێ.

بڕگەی دووەم / هەڵسەنگاندنی دڵنیایی جۆریی : ١- چالاکی وانە وتنە (پڕکردنەوەی بەشەوانە) ، هەبوونی وانە زێدەکی : ئەگەر مامۆستا نیصابی خۆی پڕبکاتەوە (٤خاڵ)ی بۆ هەژمار دەکرێت ، لە کاتی بوونی وانەی زێدەکی بۆ هەرکاتژمێرێک (١خاڵ) هەژمار دەکرێت، بەمەرچی لە (کاتژمێر) زیاتر نەبێت. ٢- سەرپەرشتیاری پڕۆژەی دەرچوون لە خوێندنی (بەکالۆریۆس) بۆ سەرپەرشتیاری هەر پڕۆژەیەکی دەرچوونی قوتابیان (١ خاڵ) بۆ مامۆستا هەژمار دەکرێت. ٣- سەرپەرشتیاری خوێندنی باڵا (دکتۆرا / ماستەر / دبلۆم) بۆ سەرپەریشتی کردنی دکتۆرا (٤خاڵ) ، وبۆ سەرپەرشتی کردنی نامە ماستەر (٣خاڵ) و بۆ دبلۆمی باڵا (٢خاڵ) هەژماردەکرێ. ٤-ژمارەی ئەو سیمینارانەی ئەمساڵ پێشکەشی کردوون تەنها ژمارەی ئەو سیمینارانە دەنووسرێت کە مامۆستا خۆی ئەنجامی دوان بۆ هەر سیمینارێک ٣ خاڵ هەژمار دەکرێ بەمەرچێک کاتی سیمینارەکان دیاری بکرێت. ٥-دروستکردنی وێبسایتی خۆی و ئەنجامدانی پڕۆسەی دڵنیایی جۆری بە ئەلیکترۆنی ، لەلایەن لێژنە پڕدەکرێتەوە بەجۆرێک ئەگەر مامۆستا وێبسایتی خۆی لەسەر ئینتەرنێت دروست کردبێ و زانیارییەکانی بەتەواوی پڕکردبێتەوە ٦ خاڵێ پێدەدرێت. ٦- ئامادەبوون لە سیمینا و وۆرکشۆپەکان لەلایەن لێژنە پڕدەکرێتەوە بۆ بەشداریکردن لە ٢ سیمینار ١ خاڵ بۆ مامۆستا هەژمار دەکرێت ، تاوەکو ١٠ سیمینار هەژمار دەکرێ. ٧- پرزێنتەیشنی ئەو بابەتانەی ئەمساڵ گوتویەتییەوە لەلایەن لێژنە پڕدەکرێتەوە ئەگەر مامۆستا پرزێنتەیشنی بابەتەکانی پێشکەش بە دڵنیانی جۆری بەش کردبێ لەسەر وێبسایتی خۆی ئەپلۆدی کردبێ(٦خاڵ) بۆی هەژمار دەکرێت. ٨- ئامادەکردنی کۆرسبووک لەسەر بنەمای تێمپلێتی زانکۆ لەلایەن لێژنە پڕدەکرێتەوە ئەگەر مامۆستا کۆرسبووک بابەتەکانی پێشکەش بەدڵنیای جۆری بەش کردبێ لەسەر وێبسایتی خۆی (٦خاڵ)ی بۆ هەژمار دەکرێت. ٩-هاوکاری کردنی لێژنەی دڵنیای جۆری لەلایەن مامۆستا (٦خاڵ)ی بۆ هەژمار دەکرێت و ئەم بڕگەیە لەلایەن لێژنە پڕدەکرێتەوە یەگەر مامۆستا هاوکاری لێژنەی دڵنیای جۆری کردبێ و پابەندی و ڕەچاوی ڕێنماییەکانی دڵنیای جۆریبێط (٦ خاڵ)ی پێدەدرێت ، ئەگەر هاوکاری و پابەند نەبووبێ خاڵی کەمتری بۆ هەژماردەکرێ و لاوازیەکانی دەستنیشان دەکرێ. بڕگەی سێیەم /هەڵسەنگاندنی زانستی؛ ١- ژمارەی ئەوکۆنفرانسە نێوخۆییانەی کە بەشداری تێدا کردووە بەبێ توێژینەوە بۆ ئامادەبوون لە هەر کۆنفرانسێک (٢ خاڵ) بۆ مامۆستا هەژمار دەکرێت. ٢-ژمارەی ئەو کۆنفرانسانەی کەلە دەرەوە بەشداری تێدا کردووە بەبێ توژینەوە بۆ ئامادەبوون لە هەر کۆنفرانسێک (٢ خاڵ) بۆمامۆستا هەژمار دەکرێت. ٣- ژمارەی ئەو توێژینەوانەی لە کۆنفرانسەکانی ناوخۆ بڵاوبووەتەوە : بۆ بڵاوکردنەوەی توێژینەوە لە کۆنفرانسی ناوخۆ بۆ هەر توێژینەوەک ٣ خاڵ بۆ مامۆستا هەژمار دەکرێت. ٤- ژمارەی ئەو توێژینەوانەی لە کۆنفرانسەکانی دەرەوە بڵاوبووەتەوە؛ بۆ بڵاوکردنەوەی توێژینەوە لە کۆنفرانسی دەرەوە بۆ هەر توێژینەوەک (٥ خاڵ) بۆ مامۆستا هەژمار دەکرێت. ٥- ژمارەی ئەو توێژینەوانەی لە گۆڤارەزانستییەکانی ناوخۆ پەسند یان بڵاو کردۆتەوە بۆ بڵاوکردنەوەی توێژینەوە لە گۆڤاری زانستی ناوخۆ بەمەرجێک (DOI) یان (DOAJ)هەبێت، بۆ هەر توێژینەوەک (٣خاڵ) بۆ مامۆستا هەژمار دەکرێت ٦- ژمارەی ئەو توێژنەوانەی لەبەش تۆمارکردووە و بەفحلی کاری تێدا دەکات بۆ تۆمارکردنی هەر توێژینەوەیەک (١خاڵ) بۆ مامۆستا هەژمار دەکرێت . ٧- ئەندامیەتی لەسەندیکاو ڕێکخراوە کوردستانیەکان بۆ هەر سەندیکایەک (٢خال) بۆمامۆستا هەژمار دەکرێت. ٨- ئەندامیەتی لەسەندیکاو رێکخراوە جیهانیەکان بۆ هەر سەندیکایەک (٣خاڵ) بۆ همامۆستا هەژمار دەکرێت. ٩- بەشاری کردنی مانگانە لە هۆلێ مەلەوانگەی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستیە وەرزشەکان بۆ مامۆستایانی ئافرەت (٥خاڵ) ، بۆ مامۆستایانی پیاو (٤ خال هەژمار دەکرێت ، بەمەرجێک دەبێت پشتگیری بەشداریکردن لەلایەن کۆلێژی پەیوەندی دەر بهێنێت و لە پڕۆفایل دابنێت.

١٠- بەشداریکردن لە خولی ڕاهێنان وەک وانەبێژ : بۆ بەشداریکردنیک لە خولی ڕاهێنان وەک وانەبێژ بۆ هەر خولێک (٣خاڵی) بۆ هەژمار دەکرێ. ١١-بەشداری کردن لە خولی ڕاهێنان وەک بەشداربوو بۆ بەشداریکردن لە خولی ڕاهێنان وەک بەشدار بوو بۆ هەرخولێک (١خاڵی) بۆهەژمار دەکرێ . و تەنها ٣ خول هەژمار دەکرێ. ١٢- بەشداریکردنی مامۆستا وەک مامۆستا وانە بێژ (visiting lecture)لە زانکۆکانی دەرەوە عێراق (١٠خاڵی) بۆ هەژماردەکرێ. ١٣- چالاکی خۆبەخشی و هاوکاری لەگەڵ دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکان تەنها ژمارەی جالاکییە خۆبەخشییەکان دەنووسرێت و بۆ هەر چالاکیەک (٣خاڵی) بۆ هەژماردەکرێ. و تەنها ٣ چالاکی هەژماردەکرێ. ١٤- کتێبی بڵاوکراوە(ئەکادیمی و نائەکادیمی ) بەومەرجەی ناو زانکۆ سەلاحەدین لەسەر کتێبەکە هەبێت و بۆ هەر کتێبێک ٥ خاڵی بۆ هەژمار دەکرێ. ١٥- وەرگرتنی گرانت Grant یاخود Award بەپێی بەڵگەنامەی هاوپێچ کراو ، ١٠ خاڵی بۆ هەژماردەکرێ. ١٦- بڵاوکردنەوەی توێژینەوە لە گۆڤارێک کە (Imapct factor)ی لەکلاڤێت یاخود سکۆپەس هەبێت بەپێی بەڵگەنامەی هاوپێچ کراو ، ١٠ خاڵی هەژماردەکرێ. ١٧- بەدەستهێنانی داهێنان Patent بەپێی بەڵگەنامەی هاوپێج کراو ١٠ خاڵێ بۆ هەژماردەکرێ.