بڕگەی یەکەم :گواستنەوە

بڕگەی یەکەم /خاڵی یەکەم : گواستنەوەی قوتابیان /خوێندکاران لە کۆلێژی کۆنمرە نزمەکان بۆ کۆلێژی کۆنمرەی بەرزەکان

ئەو کۆلێژ و بەشانەی ساڵی یەکەمیان (Foundation) دەبێت دەچووانی ئەم قۆناغە ئەم بڕگەیە نایانگرێتەوە بەڵکو دەبێت قوتابی /خوێندکاری ساڵی ئەکادیمی تەواو کرد بێت

قوتابی /خوێندکاری مافی گواستنەوە یان هەیە لەکۆلێژە کۆنمرە نزمەکان بۆ کۆلێژی کۆنمرە نزمەکان ئەگەر ئەم مەرجانەی خوارەوەیان هەبێت وەک لە خشتەی ژمارەی (٢) داهاتووە بە پێی فۆرمی ژمارە (١):


آ-دەبێت قوتابی /خوێندکار لە ساڵی یەکەمی بێت ، لە قۆناغی یەکەم لە زانکۆی ، واتە ساڵی کەوتن یا دواخستنی نەبێت

ب- قوتابی /خوێندکار یەکەم بێت لە سەر ئاستی پارێزگا لە خولی یەکەم و کۆنمرەی لە (%80)کەمتر نەبێ

ج- ساڵی پێشوو بۆیان ناچێتەسەر میچی خوێندن.

د-فەرمانی گواستنەوەی ئەم قوتابیانە لەوەزارەتەوە دەردەچێت و ئەگەر لیژنەی چاوپێکەوتنی قوتابی لە زانکۆکاندا لاریان هەبوو لەبەر هۆی تەندروستی ئەوا دووبارە دەنێردرێتەوە بۆ وەزارەت بۆ چارەسەرکردنی بابەتەکە.

بڕگەی یەکەم / خاڵی دووەم :

گواستنەوەی قوتابیان /خوێندکاران لە نێوان زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم :

گواستنەوە لە نێوان سیستەمە هاوشێوەکاندا ئەنجام دەدرێت ،( بۆڵۆنا و بۆڵۆنا ) و (ساڵانە بۆ ساڵانە ) و (ئینتیگرۆیشن بۆ ئینتیگرۆیشن) و ( وەرزی بۆ وەرزی ).

ئەو زانکۆیانەی سیستەمی بۆلۆنا پەیڕەو دەکەن تەنها لە نێوان خۆیاندا قوتابی /خوێندکار دەتوانێت گواستنەوە بکات ، بەڵام مافی دابەزینیان هەیە لەگەڵ زانکۆکانی تر :

قوتابی و خوێندکار مافی گواستنەیوەی دەبێت لە گشت قۆناغەکان، جگەلە قۆناغی یەکەم لە نێوان زانکۆو پەیمانگاکان هەرێم ئەگەر یەکێک لەم مەرجانەی خوارەوەی هەبێت :

آ- قوتابی و خوێندکار دەرچووبێتت لە قۆناغی یەکەمدا بە پلەی باشە یان سەروو تر و دانیشتووی هەمان پارێزگا بێت یان نزیک ئەو شارە بێت کە گواستنەوەی بۆ داکرێت .

ب- قوتابی و خوێندکار ئەگەر دایک یان باوکی کۆچی دوایی کرد بێت لە ساڵانی خوێندنی زانکۆی بە بەڵگەی فەرمی بیسەلمێنێت کە وەفاتنامە (بیان الوفاه) و (صورە القید ) وە دانیشتووی هەمان پارێزگا یان نزیک ئەو شارە بێت کە گواستنەوەی بۆ دەکرێت ، ئەگەر کۆچکردنەکە لە ساڵانی خوێندن نەبوو ، ئەوا گواستنەوەی بە سیستەمی پاراڵێڵ بە نیوەی پارەی (پاڕاڵێڵ )دەبێت .

ج- ئەگەر قوتابی و خوێندکار هاوسەرگیری ببەستێت لە ساڵانی خوێندن زانکۆ دەبێت بە بەڵگەو فەرمی بیسەلمێنێت لە گرێبەستی هاوسەرگیری ، وێنەی رەسەنی تۆماری باری شارستانی و دڵنیایی دەرچوون (صحە الصدور ) بۆ بەڵگەنامەکان بکرێت ، بەهەمان شێوەبۆ وئافرەت رەچاووی جیابوونەوەی خێزانی (طلاق ) بکرێت لە کاتی دەرکەوتنی هەر ساختەکارییەک لە بەڵگەنامەکان لێپرسینەوەی یاساییان لەگەڵ بکرێت ، ئەگەر هاوسەرگیری کردنەکە لەساڵانی خوێندن نەبوو ، ئەوا گواستنەوەکە بە سیستەمی پاڕاڵێڵ بە نێوەی پاڕاڵێڵ دەبێت.

د-هەر قوتابی و خوێندکارێک (تەنها بۆ رەگەزی مێیینە ) لە ساڵانی خوێندنی زانکۆ منداڵی ببێت و بەبەڵگەی فەرمی بیسەلـمێنێت ئەگەر منداڵبوونەکە لە ساڵانی خوێندن نەبوو ، ئەوا گواستنەوەکە بە سیستەمی پاڕاڵێڵ بە نیوەی پارەی پاڕاڵێڵ دەبێت .

ه-مندالێ (کور /کچ)ی شەهید و ئەنفال کراوەکان مافیی گواستنەوەیان هەیە لە نێوان زانکۆ بۆ هەمان کۆلێژ و پەیمانگا و بەشی کە لێێ وەرگیراون بە نووسراو پشتگیری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان ، وە بەواژووی بەڕێز وەزیری کاروباری شەهید و ئەنفالکراوەکان یاخوە بەڕێوبەری گشتی دەبێت .

و- قوتابی و خوێندکار (کور و کچ )ی مامۆستا یانی زانکۆ لەهەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لە ( مامۆستای یاریدەدەر، مامۆستا ، پرۆفیسۆری یاریدەدەر ، پرۆفیسۆر ) مافی گواستنەوەیان هەیە ئەگەر دەرچووبن ، هەروەها (کور و کچ ) ی فەرمانبەرانی زانکۆکان و دەزگاکانی سەر بەوەزارەتی خوێندی باڵا ، بەمەرجێک ساڵانی خزمەتی (15 ) ساڵ کەمتر نەبێت .

ز- گواستنەوە بۆ کۆلێژی پزیشکی کە سیستەمی ئینتیگرەیشن پەیڕەو دەکات ناکرێت ، چونکە قوتابی دادەبەزێنرێتە قۆناغی یەکەم لە و ئەمەش وادەکا پلانی ڕێژەی قوتابیانی قۆناغی یەکەم زیاد بکات .

ح- قوتابی و خوێندکار لە خوێندنی بەیانی مافی گواستنەوەی هەیە بۆ خوێندنی ئێواران بەمەرجێک لە هەمان پسپۆری خۆیدا بێت ، دوای لاری نەبوونی هەردوولا بەڕەچاوکردنی توانی بەشەکە لەگەڵ کۆنمرەکەی و پێدانی کرێی خوێندن .

ط- ( قوتابیان و خوێندکاران )ی کۆلێژە (ئەهلییەکان ) بە هیچ شێوەیەک مافی گواستنەوە یان میوانداریان نیە بۆ زانکۆ و کۆلێژە حکومییەکان.

ی-گواستنەوەی قوتابی و خوێندکاران لە بەشەکانی ئێواران بۆ بەشەکانی هاوشێوەی بەیانیان ناکرێت لەبەر جیاوازی کۆنمترەی پێشبڕکێ .

ک- هەموو گواستنەوەیەکی قوتابیان / خوێندکاران لەنێوان کۆلێژو فاڵکەتی و پەیمانگاکان بە ڕێگای کۆلێژ و فاڵکەتی و پەیمانگەکان و سەرۆکایەتی زانکۆکان دەبێت (بەپێی ریزبەندی و پەیوەندی ) .

ل- بەرابەرکردن و مەقاسەکردنی وانەکان لە لایەن بەشی زانستی داواکراودا ئەنجام دەدرێت لەگەڵ ناردنی لیستی ئەو وانانەی کە خوێندوویەتی لەگەڵ یەکەکان لە ساڵانە و وەرزیەکاندا بە شێوەیەک (ئەگەر وانەی داواکراو زیاتر لە دوو وانەی ساڵانە یان چوارە وانەی وەرخی بوو دەبێ قۆناغێک داببەزێندرێت ) وەلە کاتی پێشبڕکێ لەسەر گواستنەوەکان لە یەک پرۆسەدا ڕەچاوی کۆنمرەی قۆناغەکەیان دەکرێت و هەموو فەرمانی گواستنەوەی قوتابیان / خوێندکاران بە واژووی سەرۆکی زانکۆ کان دەبێت بە پێی پەیوەندی گواستنەوەکە.

م- بۆ زانکۆکان هەیە سەیری داوای گواستنەوەی هەندێ لە قوتابیان و خوێندکاران بکات بۆ گشت قۆناغەکانی خوێندن ( جگەلە قۆناغی یەکەم ) بۆ هەمان بەش بۆ شوێنی نیشتە جێبوونیان بە هۆی ئەو نەخۆشییانەی کە زۆر سەخت و قورس و بەردەوام و درێژخایەنن و ترسناک چارەسەریان زەحمەتە و بەفعلی پێویست دەکات لە ژێر چاودێری خانەوادەکانیاندا بن بەپێی میکانیزمی خوارەوە :-

میکانیزمی جێبەجیکردنی بڕگەی یەکەم / خاڵی دووەم (م)

میکانیزمی جێبەجێ کردنی ئەم برگەیە بە کورتە ڤیدۆیەک لە لینکی

www.mhe-studentaffairs.com

ڕوونکراوەتەوە ، قوتابی /خوێندکار دەتوانێت سەردانی لینکەکە بکات و هەنگاوەکانی جێبەجێ بکات.

ئەم لێژنەی تایبەتانە هەڵدەستن بە وەرگرتن و جێبەجێ کردنی گشت مامەڵەکانی گواستنەوەی قوتابیان /خوێندکاران بە پێی بڕگەی (یەکەم /خاڵی دووەم /م )

١- قوتابی /خوێندکار داواکاری گواستنەوە لەگەڵ هاوپێچکردنی گشت راپۆرت و دۆکومێنتەکان پزیشکییەکان ەوە کە باری تەندروستی قوتابی / خوێندکار دەیسەلمێنێت بەهۆی ئەو نەخۆشیانەی کە زۆر سەخت و قورسو بەردەوام و درێژخایەن و ترسناک و چارەسەریان زەحمەتە و بە فیعلی پێویست دەکات لە ژێر چاودێری خانەوادەکانیاندا بن پێشکەش دەکات .

٢- لێژنەی پزیشکی تایبەت بە کاروباری گواستنەوە لە زانکۆکان وەڵامی نووسراوەکە دەداتەوە بۆ ئەوزانکۆیەی کە نووسراوی بۆ ئاراستەکردووە بە ڕاپۆرتێک کە تێیدا باری قورسی نەخۆشیەکە و پێویستی قوتابی /خوێندکار بۆ درێژە پێدانی خوێندنی لە نزیک کەس و کاریەوە ، نابێت بڕیاری لێژنەی پزیشکی تایبەت بە گواستنەوەی گۆڕانکاری تێدا بکرێت واتا بۆ هەر حالەتێک بڕیاری لەسەر دەدرێت .

٣- دوای وەرگرتنەوەی وەڵامی پزیشکی تایبەت ئەو زانکۆیەی کە داوای گواستنەوەی بۆ کراوە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی کۆلێژ و بەش لەڕووی (مەقاسە و سەربارکردن ) وەڵامی ئەو زانکۆیەی کە گواستنەوەی بۆ دەکرێت دەداتەوە .

ن- لەبەر ئەوەی مامەڵەکانی گواستنەوەی نێوان زانکۆکانی هەرێم و دەرەوەی هەرێم ، پێویستی بە ڕەزامەندی هەردوولایەنی پەیوەندیدار دەبێت ، بۆیە دەبێ ڕەچاوی تایبەتمەندی بەشی زانستی کۆلێژ و فاڵکەتی و سکوڵی ئەوزانکۆیە بکرێت ئەگەر لەڕوانگەی زانستییەوە لاری نەبوو نیان نیشان نەدا لەسەر مامەڵەی گواستنەوە و دەرفەتی گواستنەوەیان نەدا بەپێی دەسەڵاتی خۆیان.

س- نابێت ڕێژەی ڕۆیشتنی گواستنەوەکسن لەهەر بەشێکی زانستی لە (%20) تێپەڕێت ، ڕێژەی وەرگرتنی گواستنەوەکان لەهەر بەشێکدا نابێ لە (%10) تێپەڕێت و لەکاتی داوای زیاتر مامەڵەکانیان کۆ دەکرێتەوە و لەیەک پڕۆسەدا بەپێی پێشبڕکێی کۆنمرەی دەرچووان لەم قۆناغەدا ڕێژەکەیان ڵێ وەردەگیرابن وە لە مامەڵەی گواستنەوەکەدا ئاماژەی پێبکرێت .

ع- ئەو قوتابی /خوێندکارانەی کەگواستنەوەیان بۆ دەکرێت دەبێت لە ڕێگای ناوەندی وەرگرتنەوە وەرگیرابن.

بڕگەی یەکەم /خاڵی سێ یەم :

گواستنەوەی قوتابیان /خوێندکاران لە زانکۆو پەیمانگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بۆ زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم (سنوودار دەبێت لە حالەتی زۆۆر پێویستدا ، جگەلە قۆناغی یەکەم کەگواستنەوەی تێدا ناکرێت ) بەم شێوەی خوارەوە:

آ- مامەڵەی گواستنەوەیان بۆ دەکرێت بە هەمان مەرجی گواستنەوەی قوتابیان /خوێندکاران لە نێوان زانکۆو پەیمانگەکانی هەرێم وەکو خاڵەکانی بڕگەی(یەکەم /خاڵی دووەم ) داهاتووە ، بۆ هەمان قۆناغ و بەشی هاوتا لە کۆلێژ و پەیمانگاکانی هەرێم و هاوسەنگی وانەکانیان بۆ دەکرێت بەپێی ڕێنماییەکان .

ب-ڕەچاوی ڕێنمایەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بکرێت بۆ هەموو قۆناغەکانی خوێندن بۆ هەموو قۆناغەکانی خوێندن لە وانە پسپۆرەکانی (المفاضلە)بەپێی پلانی وەرگرتنی ساڵەکانی وەرگرتنیان .

ج- شایستەی بوونی خودی بڕوانامەکانیان بۆ وەرگرتن لە زانکۆو پەیمانگاکانی هەرێم لە کاتی شایستەنەبوونی دا بۆ ئەوبەشە وەکو (دواناوەندی پیشەیی و قوتابخانە ئاینییە نارەسمییەکان و هاوشێوەیان )گواستنەوەیان بۆ ناکرێت .

د-گواستنەوەی نێوان کۆلێژ و پەیمانگەکانی سەر بەوەزارەتی ئەوقافی پێشووی عێراقی (الوقف السنی ) و (الوقف الشیعی) ئێستاکە بۆ زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان ناکرێت ، چونکە ئەوان تایبەتمەندی بە پیشەیی بە وەزارەت و فەرمانگەکانیان هەیە.

ه- دەبێت خانەوادەی قوتابی و دانیشتووی هەرێم بێت و بۆ ئەمەش پشتگیری پارێزگای شارەکان و پشتگیری شوێنی و کارو نیشتەجێ بوونی باوک یان داکی هەبێت .

و- گواستنەوە بەپێی توانا و ڕەزامەندی بەش و کۆلێژەکان دەبێت، حاڵەتی زۆۆر پێویستدا ئەمجام دەدرێت بەپێی ڕێژەی دیاری کراو لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی .

ز- مامەڵەی گواستنەوەی قوتابی /خوێندکار دەست پێدەکات لە ماوەی گواستنەوەی لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم و عێراقی فیدڕاڵ ) لەو کۆلێژ/پەیمانگەیەی کە قوتابی /خوێندکار داوای گواستنەوەی لێدەکات مامەڵەکە دەست پێدەکرێت ، بە هاوپێچ کردنی سەربردەی خوێندکار (سیرە الطلاب الدراسیە ) لەگەڵ لیستی ئەو وانانەی کەخوێندویەتی لەگڵ یەکەکان لە ساڵانەو وەرزیەکاندا : ( المواد الدراسیة و الوحدات فی السنوات و فصول الدراسیة) وە لەوێشەوە ڕاستەوخۆ بە نووسراوی فەرمی دەنێردرێتە ئەو زانکۆیەی کە داوای گواستنەوەی بۆ دەکات لە هەرێمدا ، لەلایەن زانکۆیەکە لە هەرێمدا دەنێردرێتە کۆلێژ / پەیمانگەی داواکراو لە حالەتی لاری نەبووندا هاوتا و مقاسەکردنی وانەکانی لە بەشی زانستی داواکراو بۆ دەکرێ بە شێوەیەک ( ئەگەر وانە داواکراو زیاتر لە دوو وانەی ساڵانە یان چواڕ وانەی وەرزی بوو دەبێت قۆناغێک داببەزێندرێت ) ، دوای ئەوەی دەنێردرێتەوە تۆماری زانکۆ و کاری پێویست ڕاستەو خۆ بێ گەڕانەوە بۆ وەزارەت وەڵامی خودی ئەو زانکۆیەی کە داوای گواستنەوەی لێ کردووە دەدەنەوە و وێنەیەکیش دەدرێتە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم .

ح - هەموو گواستنەوە ویان میواندارییەکی بەکۆمەڵ و نیمچە کۆمەڵ لە شێوازی (قوتابیانی /خوێندکارانی یەزیدی و شەبەک … هتد) لە لایەن ئەنجومەنی وەزارەتەوە بڕیاری لێدەدرێ بە ڕاوێژ لەگەڵ زانکۆکان میکانیزمی جێ بەجێ کردنی بۆ دادەنرێ.

ط- قوتابی / خوێندکار دەرچووی دوانزەی ئامادەیی دەرەوەی هەرێم مافی پێشکەش کردنیان نییە بۆ وەرگرتن لە زنکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم ، بەڕێگەی بەرێوبەرایەتی ناوەندی وەرگرتن و دەرچووانی خوێندنی کوردی لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لەلایەن لێژنەیەکی تایبەت لە وەزارەت بەپێی شایستەبوونی نمرەکانیان سەیری داواکارییەکانیان دەکرێت .

بڕگەی یەکەم /خالی چوارەم

گواستنەوەی خوێندنی قوتابیانی /خوێندکارانی دەرەوەی ووڵات بۆ زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم :

آ- قوتابی /خوێندکاری قۆناغی یەکەم ئەگەر پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە ناو هەرێم یان لە ئامادەییەکانی دەرەوەی هەرێم یان لە ئامادەییەکانی عێراقی فیدڕاڵ تەواو کردبێت و لەیەکێک لە کۆلێژەکانی دەرەوەی وڵات وەرگیڕا بێت ، ئەوا بەپێی کۆنمرەی (پاڕاڵێڵ ) لە هەرێمدا لە ساڵێ داواکردن دادەنرێت بەتەواوی کرێی خوێندنی سیستەمی (پاراڵێڵ).

ب- قوتابی /خوێندکار قۆناغەکانی تر واتە لایەنی کەم ساڵێکی ئەکادیمی تەواوکردبێت ، ئەگەر پۆلی دوانزەی ئامادەیی لەناو هەرێم یان لە ئامادەییەکانی عێراقی فیدڕاڵ تەواو کردبێت و لەیەکێک لە کۆلێژەکانی دەرەوەی وڵات وەرگیرابێت بە مەرجی زانکۆ / کۆلێژ حکومی یان تایبەتی بن ولە زانکۆ بڕوا پێکراوەکان بن و لو لیستی یونسکۆ و بیبلۆگرافیای یەکێتی زانکۆکای جیهان تۆمارکرابن ، ئەوا لە هەمان پسپۆڕی و بەش و کۆلێژ وەردەگیرێتەوە لە زانکۆو پەیمانگاکانی جیهان تۆمار کرابن ، ئەوا لە هەمان پسپۆری وبەش و کۆلێژ وەردەگیرێت لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم بە پێی سیستەمی خوێندنی هاوتەریب پاراڵێڵ ، بەمەرجێک کۆنمرەکەی بەو سیستەمە وەرگیرا بێت و بەپێی بەرابەری و مەقاسەکردنی وانەکان بە ڕاوێژ لەگەڵ زانکۆکان مەقاس دەکرێت و قۆناغەکەی بۆ دیاری دەکرێت ، ئەگەر کۆنمرەی وەرنەگیرا بوو لەم بەشە وەرناگیرێت ،بەڵکو بەپێی کۆنمرەکەی لە سالێ دەچوونیدا ڕەچاوی وەرگرتنی بۆ دەکرێت .

ج- ئەگەر قوتابی / خوێندکار لە قوتابخانەیەک بڕوا پێکراو پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە دەرەوە وڵات تەواو کردبێت و لە هیچ کۆلێژێک یان پەیمانگەیەک وەرنەگیرا بێت یان لە قۆناغی یەکەمدا بێت ئەوا :-

١- بڕوانامەکەی یەکسان دەکرێت لە وەزارەتی پەروەردە .

٢-لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆر لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دوای هەڵسەنگاندنی بابەتەکەی بەپێی کۆنمرەکەی شوێنی بۆ دیاری دەکرێت .

د- ئەگەر قوتابی / خوێندکار دوانزەی ئامادەیی لە دەرەوەی وڵات تەواو کردبێت و لە یەلێ لە زانکۆ / پەیمانگەکانی بڕوا پێکراو و تۆمار کراو لە لیستی یونسکۆ و یەکێتی زانکۆکانی جیهان لە قۆناغەکانی تر بێت (جگەلە قۆناغی یەکەم ) ئەوا لە هەمان پسپۆری و بەش و کۆلێژو زانکۆ یان پەیمانگە وەردەگیرێت کە بۆی شیاوە جگە لە کۆمەڵەی پزیشکی کە دەبێت کۆنمرەی (%80) کەمتر نەبێت ، بۆ کۆلێژەکانی پەرستاری و زانستە تەندروستییەکان (%75)کەمتر نەبێت ، لە لایەن لێژنەی زانستی بەشەوە هاوسەنگی بۆ دەکرێت و قۆناغی خوێندنەکەی بۆ دیاری دەکرێت کە بەشێوەیەک ئەگەر زیاتر لە دوو وانەی ساڵانە یان زیاتر لە چوار وانەی وەرزی داواکراو بوو ئەوا قۆناغێک دادەبەزێنرێت ، بەڕەچاوکردنی ڕێنماییەکانی بەرانبەرکردن و سەربار (المقاصە و التحمیل )کە بە نووسراومان ژمارە (22604/5) لە (2008/12/2)گشتاندن کراوە.(گواستنەوەی ئەم قوتابیانە بە سیستەمی پاراڵێڵ دەبێت) .

بڕگەی یەکەم / خاڵی پێنجەم ؛

گواستنەوەی قوتابیان / خوێندکاران لە زانکۆکانی هەرێم بۆ زانکۆکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق: ا- هەر قوتابی /خوێنداکرێک ئەگەر داوای گواستنەوەی بکات لە زانکۆکانی هەرێم (کۆلێژ و پەیمانگەکان) بۆ زانکۆ و پەیمانگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەپێی فۆرمی ژمارە (5) دەبێ ڕەزامەندی هەردوو زانکۆ وەربگرێت و امەڵەی گواستنەوە لە زانکۆکانی هەرێم دەست پێدەکات . ڕەزامەندی هەردوو زانکۆ وەربگرێت و مامەڵەی گواستنەوە لە زانکۆکانی هەرێم دەست پێدەکات. دوای رەزامەندی هەردوولا بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەت فەرمانی زانکۆیی بۆ دەردەچێت ، ئینجا وێنەیەک (لەگەڵ بەراییەکان) دەدرێتە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی / فەرمانگەی خێندن و پلان دانان و بەدواداچوون/بەڕێوبەرایەتی ناوەندی وەرگرتن.

ب- کاری ئاسانی دەکرێت لە ڕوانگەی ڕێنماییەکان بۆ گەڕانەوەی ئەو قوتابی / خوێندکارانەی کەلە زانکۆکانی ناوەند و باشوور بە گواستنەوەی هاتوون بۆ شوێنەکانی خۆیان.

بڕگەی یەکەم خاڵی شەشەم

گواستنەوەی قوتابییان / خوێندکارانی هەرێم بۆ دەرەوەی وڵات : ا- گواستنەوەی بۆ بەش و کۆلێژو پەیمانگەی هاوشێوە دەبێت. ب-دەبێت لاری نەبوونی فەرمی بەش و کۆلێژ و پەیمانگەی خۆی بێت. ج- ڕەزامەندی فەرمی زانکۆ/کۆلێژ و پەیمانگەی داواکراوی هەبێت. د- ڕەزامەندی زانکۆی خۆی هەبێت بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە زانستی و کارگێری و داراییەکان ، دوای ئەوە مامەڵەکە بەرز دەکرێتەوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەیزانستی بۆ پەسندکردن و دواتر دەرکردنی فەرمانی زانکۆیی.

بڕگەی یەکەم / خاڵی حەوتەم :

گواستنەوەی بە شێوەی سیستەمی هاوتەریب (پاراڵێڵ) بۆ ئەو قوتابی/ خوێندکارانەی بە شێوەی گشتی وەرگیران: گواستنەوەی بەشێوەی سیستەمی هاوتەریب (پاراڵێل ) بۆ ئەو قوتابی /خوێندکارانەی بە شێوەی گشتی وەرگیراون : ا- گواستنەوەی قوتابی /خوێندکاری وەرگیراو لە قۆناغی یەکەمدا بەدەر لە ڕێنماییەکانی گواستنەوە لە نێوان بەشەکانی کۆلێژ و پەیمانگەی هاوشێوەدا لە زانکۆ حکومییەکاندا بەپێی ڕێنماییەکانی وەرگرتنی سیستەمی خوێندن هاوتەریب (پاراڵێل ) دەبێت ، وە تەواوی پارەی دیاری کراو لە ڕێنماییەکانی (پاراڵێڵ) دەدات. ب- دەرفەتی گواستنەوە لەسەرووی قۆناغی یەکەم لە کۆلێژ و بەشی پەیمانگەی هاوشێوەدا بە دەر لە ڕێنمایەکانی گواستنەوە بەشێوازی (پاراڵێڵ) وە بە نیوەی پارەی دیاری کراوی لە ڕێنماییەکانی (پاڕاڵێڵ)دا.

بڕگەی دووەم/ دابەزین:

بڕگەی دووەم /خاڵی یەکەم :

دابەزینی ئاسایی خوێندنی قوتابیان /خوێندکاران :

لەکاتی دابەزیندا بۆ بەشەکانی سیستەمە جیاوازەکان نمرەی وەرگیراو لەو بەشانە بەپێی سیستەمی وەرگرتن ڕەچاو دەکرێت .

ئەو قوتابی /خوێندکارانەی کە وەردەگیرێن لە زانکۆو پەیمانگەکانی هەرێم مافی دابەزینیان دەبێت بەم شێوەیەی خوارەوە :

آ- لە قۆناغی یەکەم دا ساڵی یەکەمی دەبێت و مامەڵەی پاڵاوتنی تەواو کردبێت و بەپێی کەمترین کۆنمرە بەش . ب- لە قۆناغی یەکەمدا مابێتەوە یان خوێندنی تیا دواخستبێت ، بەمەرجێ لەیەک ساڵ زیاتر نەمابێتەوە دەتوانرێ بۆ شوێنی نیشتە جێ بوونیان یان نزیک لەودابەزین بکەن بۆ کۆلێژی و پەیمانگە کە نمرەکانیان تیادا وەرگیرا بێت ، بەثێی کۆمرەی ساڵی وەرگرتنیان لەگەڵ ،،، هەژمارکردنی ساڵی کەوتن یان دواخستنی لە میچی خوێندن .

ج-دەرجووبێت لە قۆناغی یەکەم بۆ قۆناغی دووەم ، بەمەرجێ ساڵی کەوتن و دواخستنی نەبێت لو قۆناغی یەکەم و دووەم کۆنمرەی وەرگیرا بێت لە ساڵی وەرگر تینیدا لەگەڵ هەژماری کردنی لەو ساڵە لە میچی د- لە خوێندنی (ئێواران ) قوتابی / خوێندکار مافی دابەزینی هەیە بۆ بەشێکی تری (ئێواران ) یان هەر بەشێکی تر بەڕەچاو کردنی کۆنمرەی وەرگیراو لە ساڵ بەسەر دەرچوونی لە ئامادەیی تێپەر نەبوو بێت ، ئەم مەرجە بۆ (بەیانیان و ئێوارانیش) پەیڕەو دەکرێت ه- دابەزین بۆ ئەو بەشانە ناکرێت کە مەرجی چاوپێکەوتن و تاقیکردنەوەی خەستەی و هونەری و شایستەییان تێدا مەرجی وەرگرتن بووە ، وەکو (پەروەردەی وەرزشی ، هونەرە جوانەکان ، خوێندنی ئیسلامی …هتد) وە بە پێی ساڵی وەرگرتنیان.

و-نابێت ڕێژەی ڕۆیشتنی دابەزین لە هەر بەشێکی زانستی لە (%20) تێپەڕ ێت و لە کاتی داواکردنی زیاتر مامەڵەکردنیان کۆ دەکرێتەوەو لە یەک پڕۆسەدا بەپێی پێشبڕکێی کۆنمرە دەرچووانیان ڕێژەکەیان لێوەردەگیرێ.

ز- داواکاری گواستنەوە وە (دابەزین بۆ ئەوانەی لە ساڵی پێشووتر وەرگیراون ) لە (11/7/2021) تاکو (2/9/2021) دەبێت ، بەمەرجێک دەرچوونی فەرمانی زانکۆیی لە(16/9/2021) تێنەپەڕێت . ح- گواستنەوەی دابەزین لە نێوان سیستەمی (زانکۆڵاین ، پاڕاڵێل ، ئێواران ) ئەنجام دەدرێت بەپێی ڕێنماییەکان .

ط- گواستنەوە لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی زاخۆ بۆ هەمان کۆلێژی زانکۆکانی تر ئەنجام نادرێت . ی- گواستنەوە لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی گەرمیان بۆ هەمان کۆلێژی زانکۆکانی تر ئەنجام دەدرێت . دەرچووانی فەرمانی زانکۆیی لە کۆتایی هەفتەی دووەمی مانگی تشرینی یەکەم تێپەڕ نەکات

بڕگەی دووەم / خاڵی دووەم

دابەزینی خوێندنی قوتابیان / خوێندکاران بە شێوەی سیستەمی خوێندنی هاوتەریب (پاڕالێل)

لە کاتی دابەزینیدا بۆ بەشەکانی سیستەمی جیاوازەکان نمرەی وەرگیەاو لەو بەشانە بەپێی سیستەمی وەرگرتن لە ساڵەکانی (2019-2020) وە (2020-2021) ڕەچاو دەکرێت.

ا- ئەو قوتابی /خوێندکارانەی کە دوو ساڵ زیاتر بەسەر وەرگرتنیان تێپەڕبووبێت و لە قۆناغی یەکەم یان دووەمدا بن بۆیان هەیە داوای دابەزین بکەن وە (%50) ی پارەی سیستەمی خوێندنی هاوتەریب ( پاڕاڵێل )یان لێ وەردەگیرێت بۆ هەر ساڵێکی خوێندن، بەمەرجێک کۆنمرەی قوتابی/ خوێندکار لە ساڵێ وەرگرتنی لە بەشە وەرگیرا بێت و ڕەچاو کردنی ساڵانی خوێندن لەمیچی خوێندن ، ئەگەر قوتابی میچی خوێندن تێپەڕاندبێت ئەوا بە سیستەمی ( پاڕالێل ) بەتەواوی تێچووی کرێی خوێندن دەتوانێت بکات وە ئەگەر میچی خوێندنی تێنەپەڕاندبێت ئەوا بەنیوەی کرێی (پاڕالێڵ ) دەتوانێت دابەزین بکات ، ئەگەر دابەزینەکە لە سیستەمی ئاسایی بۆ سیستەمی (پاڕاڵێڵ) بۆ ئەوا تەواوی کرێی خوێندنی (پاراڵێڵ ) لێوەردەگیرێت بەپێی فەرمانی وەزاریمان أمارەە (5/7292)لە (2/9/2020).

ب-ئەو قوتابیانەی کە هەڵوەشاندنەوەی وەرگرتنیان بۆ کراوە (ئەوانە دوو ساڵ و زیاتر (بە سوەر وەرگرتنیان تێپەریوە یان سڕینەوەی ناویان بۆ کراوە لە قۆناغی یەکەم و دووەم مافی دابەزینیان دەبێت بەشێوەی سیستەمی (پاڕاڵێڵ). بە پێی ڕێنمایەکانی دابەزین و شایستەی وەرگرتنیان بە شێوازی (پاڕاڵێڵ) بە (%100) کرێی پاڕاڵێڵ)).

بڕگەی سێیەم :

میوانداری کردنی قوتابیان / خوێندکاران :

ا- بۆ سیستەمی میوانداری ڕەچاوی ڕێنماییەکانی میواندارییەتی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت ، کە بە نووسراوی وەزارەتمان ژمارە (2601/5) لە (11/2/2008) گشتاندن کراوە و میوانداری بە هیچ شێوەیەک ناکرێت لە زانکۆ و کۆلێژە ئەگلییەکان لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێم بۆ زانکۆ حکومییەکانی هەرێم (ساڵانە دەبێت میوانداری قوتابی / خوێندکار نوێ بکرێتەوە). ب- ئەو قوتابی/خوێندکارانەی کەلە زانکۆکانی هەرێم میوانداریان بۆ دەکرێت بە نیوەی تێچووی خوێند هاوتەریب (پاڕاڵێڵ) دەبێت ، واتە لە (%50)ی پارەکە بە زانکۆی میواندار دەدات جگە لە قوتابیانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم و کوردانی ناوەڕاست و باشووری عێراق. ج- قوتابی / خوێندکار دەتوانێت لە هەموو قۆناغەکاندا میوانداری بکات جگە لە قۆناغی کۆتایی . د- ئەو قوتابی / خوێندکارانەی کە ساڵی ڕابردوو بەهۆی پەتای کۆڕۆناوە میواندارییان بۆ کرا ئەگەر مەرجی گواستنەوەیان هەبوو دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی هەردوو زانکۆ دەکرێت میواندارییەکەیان بۆ بکرێت بە گواستنەوە وە مەقاسەی وانەکانیان لەگەڵ ئەو زانکۆیە دەکرێت کە بۆی دەچن

بڕگەی چوارەم :

ڕاکێشانی دۆسیە لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان:

ا- ئەگەر قوتابی / خوێندکار تەنگا ساڵێکی خوێندن بە سەر ڕاکێشانی دۆسیەیان تێپەڕیوە دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ هەمان بەش کە لێی وەرگێراوە و ئەم ساڵە لە میچی خوێندن هەژمار دەکرێت . ب- ئەگەر زیاتر لە ساڵێکی خوێندن لەسەر ڕاکێشانی دۆسیەکەی تێپەڕبووبێت و قۆناغی یەکەمدا بێت ئەوە بە تێکڕآی تێچووی سیستەمی خوێندنی هاوتەریب (پاڕاڵێڵ )دەگەڕێتەوە، بەڵام ئەگەر لە سەرووی قۆناغی یەکەمدا بێت ئەوە بە نیوەی ئەو بڕە پارەیە دەگەڕێتەوە.

ج- ئەگەر قوتابی / خوێندکار دامەزراو بێت دەبێت پاڵپشت بە یاسای ڕاژەی شارستانی ماوەی (2) دوو ساڵ خزمەتی فعلی هەبێت ئینجا مافی گەڕانەوەی بۆ خوێندن دەبێت. د- لە کاتی ڕاکێشانی دۆسیە(بە ڕەزامەندی زانکۆ) ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بە قوتابی / خوێندکار ناگیرێت سەبارەت بە بابەتی کەفالە بۆ زانکۆ.

بڕگەی پێنجەم :

گەڕانەوەی ئەوانەی سڕینەوەی ناو ( ترقینقید )کراون :

ئەو قوتابی / خوێندکارانەی کە ناویان لە زانکۆکاندا سڕاوەتەوە واتە (ترقین قید ) کراون لە زانکۆ و پەیمانگەکانی (حکومی ) دەگەڕێنەوە بۆ خوێندن بەم شێوەیەی خوارەوە:

ا- پێدانی دەرفەتی گەڕانەوەی گشت ئەو قوتابی / خوێندکارانەی کە ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی حکومی سڕاوەتەوە و تەرقین قید کراون لە ساڵانی ڕابردوودا بۆ سەر خوێندنی پێشویان لەو قۆناغەی کە لێی تەرقین قەید کراون بە سیستەمی (پاڕالێڵ ) ی پەێڕەو کراو لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بێ ڕەچاو کردنی مەرجی تەمەن . (قوتابی / خوێندکار تەنها دووجار سوودمەند دەبێت لەم خاڵە ).

ب- ئەو قوتابی / خوێندکارانەی تەرقین قید کراون کە دەگەڕێنەوە بە سیستەمی خوێندنی هاوتەرین (پاڕاڵێل ) دوای ڕەچاو کردنی یاسای ڕاژەی شارستانی سەبارەت بە ساڵانی خزمەت . کرێی خوێندنیان لەم قۆناغەی کە بۆی دەگەڕێننەوە بە پێی وانە داواکراوەکانیان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت :

ژ ژمارەی کەوتن لە سیستەمی ساڵانە ژمارەی کەوتن لە سیستەمی کۆرسات ڕێژەی وەرگرتن
١- یەک تا دوو وانە یەک تا سێ وانە 30%
٢- سێ وانە چوار وانە 40%
٣- چواروانە و زیاتر پێنچ وانە و زیاتر 75%

- وە لە قۆناغەکانی تردا لە (%100) پارەی سیستەمی خوێندنی هاوتەریب (پاڕاڵێڵ) دەبێت. - وە ئەو بڕگەی تێکرای وەگیراوان بە پێی سیستەمی خوێندنی هاوتەریب (پاڕاڵێڵ) لە خوێندنی بەرایی دەگرێتەوە . ج- ئەو قوتابی / خوێندکارانەی تەرقین قید کراون لە قۆناغی یەکەم یان دووەمدان . دوای گەڕانەوە یان داوای دابەزین دەکەن ئەوا بە سیستەمی خوێندنی هاوتەریب (پاراڵێڵ) بە تێچووی (%100)ی پارەی (پاراڵێڵ) دەبێت بۆ ئەو بەشەی کە داوای دابەزینی بۆ دەکات . بەمەرجێک کۆنمرەکانیان شایستەی وەرگرتنی بێت لە ساڵی وەرگرتن بە سیستەمی (پاڕاڵێڵ).

د-ئەو قوتابیانەی کە هەڵوەشاندنەوەی وەرگرتنیان بۆ کراوە ئەوانەی دووساڵ دوای گەڕاندنەوەیان بە پێی ڕێنمایییەکان مافی گواستنەوەیان دەبێت بە شێوەی سیستەمی خوێندنی هاوتەریب (پاراڵێڵ) بەمەرجێك (5)ساڵ بەسەر دەرچوونی لە پۆلی دوانزەدا تێنەپەڕیبێت بە پێی ڕێنمایەکانی (پاڕاڵێڵ).

ه- ئەوانەی ئەو فەرمانە دەیانگرێتەوە مەقاسەیان بۆ دەکرێت ، ئەگەر زیاتر لە دوو بابەتێش سەربار کران بۆ قۆناغێکی دواتر ناگەڕێنەوە و لە قۆناغێ خۆیاندا سەربار دەکرێن. و- ئەم بڕیارە ئەو قوتابی / خوێندکارانە ناگرێتەوە کە ناویان سڕاوەتەوە (ترقین قید) کراون بە هۆی گزی کردن (غش) یان سزا درابن بەپێی یەکێک لە خاڵەکانی ماددەی شەش لەڕێنماییەکانی ژمارە (٢)ی ساڵی (2009)ی تایبەت بە ڕێکاری قوتابیان / خوێمدکاران. ز- ئەو قوتابیانەی کە تەرقین قەید کراون و دەگەڕێنەوە بە سیستەمی خوێندنی هاوتەریب (پاراڵێڵ) ڕەچاوی میچی خوێندنیان بۆ ناکرێت ، بەڵام بۆ هەر ساڵێكی خوێندنی مانەوەی بەپێی رێژەی یان ساڵی خوێندنی پارە خوێندنی پاڕاڵێڵیان لێوەردەگرێت.(قوتابی / خوێنداکار تەنها دوو جار سوودمەند دەبێت لەم خاڵە ). قوتابی / خوێندکار دوای گەڕانەوەی لە تەرقین قەید لەم حالەتەنەدا دووبارە تەرقیند قید دەکرێتەوە:

- ئەگەر هەمان قۆناغ لە ساڵی گەڕانەوەی دەرنەچوو. - ئەگەر لە قۆناغەکانی تردا دوو ساڵ لەسەر یەکتر دەرنەچوو.

ح- قوتابی / خوێندکار کە بە سیستەمی (پاڕالێڵ یاخود (ئێواران )وەرگیراوە لە کاتی گەڕانەوە بۆ سەر خوێندنەکەی دوای تەرقین قید بۆجاری (یەکەم )ڕێژەی (ی کرێی خوێندنیان) ) ساڵانە بۆ زئاد دەکرێت و بۆ جاری(دووەم) ڕێژەی (%50)ی کرێی خوێندنیان ساڵانە بۆ زیاد دەکرێت ، وە بۆ قوتابی / خوێندکاری ئاسایی بۆ جاری دووەم ڕێژەی (%25)ی کرێی خوێندنیان ساڵانە بۆ زیاد دەکرێت. ط-ئەو قوتابی / خوێندکارەی کە تەرقین قید کراوە و داوای گواستنەوە یاخود دابەزین دەکات (مەرجی گواستنەوە یان دابەزینی هەبێت بەپێی ڕێنماییەکان) بۆ زانکۆیەکی تر ئەوا زانکۆکەی بە نوسراوێک داواکاریەکەی ڕەوانەی ئەو زانکۆیە دەکات کە قوتابی / خوێندکار بۆی دەچێت وە قوتابی / خوێندکار کرێی خوێندن لەو زانکۆیە دەدات کە گواستنەوە یان دابەزینی بۆ کردووە.

ی- ئەو قوتابی / خوێندکارەی کە بە سیستەمی پاڕاڵێڵ یاخود (ئێواران) وەرگیراوە کە داوای دواخستنی خوێندن دەکات لە قۆناغی یەکەم پێویستە (30%) ی کرێی خوێندن بدات. وە ئەگەر ساڵانی دواتر دابەزین یاخود پەیوەندی نەکرد ئەوا ئەو بڕە پارەیەی بۆ ناگەڕێتەوە ، لەکاتی گەڕانەوە ئەگەر سیستەمەکە نەما بوو یان قۆناغی نەما بوو یان گۆڕا بوو ئەوا خوێندکار ناتوانێت بگەڕێتەوە و پێویستە بچێتەوە کێبڕکێی وەرگرتن.

بڕگەی شەشەم :

پەڕینەوە(عبور)

تایبەت بە وانەی پەڕینەوە بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت. آ- وانە پەڕینەوە یەک وانەی ساڵانە و دوو دوانە وەرزی دەبێت. ب- دوو وانەی وەرزی ئەگەر هەر دوو وانەکە لەیەک وەرزبن و یان هەر وانەیەک لە وەرزێک بێت یان دوو وانەی وەرزی لە دوو قۆناغی جیاوازدا بێت پەڕینەوە دەیانگرێتەوە. ج- قوتابی / خوێندکار دەتوانێت وانەی عبور تا قۆناغی کۆتایی لەگەڵ خۆی ببات تاکو لێی دەردەچێت، بەمەرچێک میچی خوێندنی تێپەڕنەبووبێت.

بڕگەی حەوتەم

دواکەوتنی دەرچوونی بڕیار و فەرمانەکان

بە مەبەستی پاراستنی ئاستی زانستی و بەرجەستەکردنی دەوامی پێویستی قوتابیان /خوێندکاران لە کاتی دەرچوونی هەر فەرمانێک یان بڕیارێکی وەرگرتن یان گواستنەوە دوای تێپەر بوونی زیاتر لە یەک مانگ لە دەست پێ کردنی دەوامی فەرمی هەر قۆناغێک بەپێی ساڵنامەی زانکۆیی دەبێ ئەو ساڵەی خوێندنی دوابخرێت.