١- هەر قوتابی/ خوێندکارێک کە فۆرمی وەرگرتن پێشکەش دەکات مەرج نییە وەربگیرێت، چونکە وەرگرتن بە پێی چەند بنەماییەکی زانستی عەدالەت ئامێزو لە سەر بنچینەی کێبڕکێی کۆنمرە لەنێوان تێکڕای قوتابیان/ خوێندکاران دەبێت. ٢- وەرگرتن لە بەشەکان بەشێوازی وەرگرتنی ناوەندی (قبول مەرکەزی) وە بە ئەژمارکردنی سیستەمی (کریدیت) بۆ هەموو کۆلێژ و بەشەکان جێبجێ دەکرێت (جگە لە کۆلێژی پزیشکی) قوتابی/خوێندکار مافی وەرگرتنی تەنها لەیەک شوێن هەیە لە زانکۆ حکومییەکان بەگشتی. ٣- هەموو دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی (2022-2021) بەهەر دوو خولەوە بەشدار دەبن لەیەک پڕۆسەی پێشبڕکێ. ٤- قوتابی/خوێندکار مافی نییە لە هەمان کاتدا خوێندکار بیت لە زانکۆ یان پەیمانگای حکومی و زانکۆیەک و پەیمانگایەکی تایبەت (ئەهلی) ، ئەگەر خوێندکارێک لە زانکۆ یان پەیمانگەی حکومی و لەهەمان کاتیش لە زانکۆ و پەیمانگای تایبەت (ئەهلی) وەرگیرا ، ئەوا پێویستە لەسەری لەماوەی (10) ڕۆژ دوای ڕاگەیاندنی ناوەکان بڕیاری خۆی بدات و لە زانکۆ و پەیمانگای حکومی یان لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکە داوای کێشانەوەی دۆسیە و سڕینەوەی ناو بکات ، بە پێچەوانەوە لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت. ٥- ئەو قوتابی/خوێندکارەی کە ساڵانی پێشتر فۆرمی پێشکەش کردووە لە یەکێک لە کۆلێژ و فاکەڵتی یان پەیمانگەکانی هەرێم وەرگیراوەو ئەگەر پەیوەندی بە خوێندنەکەی کردبێت یان نەکردبێت مافی نیە جارێکی تر داواکاری وەرگرتن پێشکەش بە زانکۆلاین بکات ، ئەمە وەرگیراوانی (پارالێڵ و ئێوارانیش) دەگرێتەوە. ٦- ڕیزبەندی و هەڵبژاردەکان (اختیارات) بە پێی ئارەزوی قوتابی/ خوێندکار دەبێت بە پێی بڕیاری خۆی کە پێوەرێکی گرنگ و سەرەکیە لە دیاریکردنی شوێنی وەرگرتنی ، بە مەرجێک لە (50) هەڵبژاردن کەمتر نەبێت ، پێویستە لەسەر قوتابی/ خوێندکار ڕەچاوی مەرجە گشتی و تایبەتییەکانی وەرگرتن بکات و تەنها ئەو خوێندن و بەشانە هەڵبژێرێت کە لەگڵ ئارەزوی خۆی و لقی خوێندنی ئامادەییەکەی دەگونجێت. ٧- ئەگەر قوتابی/ خوێندکار فۆرمی پێشکەش کردو ناوی لە هیچ کۆلێژێک یاخود پەیمانگەیەک دەرنەچوو بە هۆی کەمی و نەگونجانی هەڵبژاردنەکانی ، ئەوا ناوەندی وەرگرتن هەڵدەستێت بە دابەش کردنی ئەو قوتابی/ خوێنکارانە لەسەر ئەو کورسییانەی خوێندن کە لە زانکۆکان بە تاڵی دەمێننەوەو بە ڕەچاوکردنی کەمترین کۆنمرەی وەرگیراو. ٨- ئەو قوتابی/ خوێندکارانەی کە بەهۆی کەمی کۆنمرەکانیان لە هیچ کۆلێژ یان پەیمانگەیەک وەرناگیرێن بۆیان هەیە لە ساڵی ئایندەدا دوبارە بچنەوە کێبڕکێ بە پێی کۆنمرەی ساڵی دووەمی پێشکەش کردن ، وە ئەو مافەشیان تەنها بۆ یەک ساڵ پێدەدرێت ، واتە دەرچووانی ئامادەیی (زانستی و وێژەیی) تەنها دوو ساڵ مافی پێشکەش کردنیان هەیە و ساڵی دووەمیش تەنها بۆ ئەو دەرچووانە دەبێت کە پێشتر لە هیچ زانکۆ و پەیمانگەیەکی حکومی و تایبەت لە ناوەوەو دەرەوەی هەرێم وەرنەگیرابن.