قوتابی / خوێندکاری نابینا کە مەرجەکانی وەرگرتنی هەبێت بۆی هەیە داواکاری وەرگرتن ڕاستەوخۆ پێشکەش بە بەڕێوەرایەتی ناوەندی وەرگرتن بکات بۆ وەرگرتن لە یەکێک لە کۆڵێژە مرؤڤایەتییەکان بەپێی فۆرمێکی تایبەت واتەلە ڕێگەی زانکۆلاین داواکاری پێشکەش ناکات . قوتابی / خوێندکاری خاوەن پێداویستی تایبەت ئەگەر لە کۆلێژێک یان پەیمانگەیەک وەرگێرا و جەستەی شیاو نەبوو بۆ ئەو خۆرە خوێندنە ، ئەوا بەڕێوبەرایەتی ناوەندی وەرگرتن بۆی هەیە بیگوازێتەوە بۆ خوێندنێکی شیاوتر بەپێی کەمترین کۆنمرەی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم.