١- پێویستە لەسەر قوتابی/ خوێندکار هەموو بڕگەکانی ڕێبەرەکە بەباشی بخوێنێتەوە و تێیان بگات پێش ئەوەی فۆرمی زانکۆلاین بۆ وەرگرتن لە کۆلێژ و پەیمانگەکانی هەرێم پڕبکاتەوە. ٢- مەرج نیە هەموو قوتابیەک/ خوێندکارێک کە فۆرم پڕدەکاتەوە وەربگیرێت ، چونکە وەرگرتن بەپێی چەند بنەمایەکی تایبەتی و لەسەر بنەمای پێشبڕکێ لەگەڵ قوتابیانی/ خوێندکارانی تردا دەبێت. ٣- بڵاوکردنەوەی ئەنجامی وەرگرتنی قوتابیان/ خوێنکاران لە کۆلێژ و پەیمانگەکان لە ماڵپەڕی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ناوەندی وەرگرتن بڵاو دەبێتەوە: www.mohe-cao.com یان www.mhe-krg.org یان www.regayzanko.com بۆ وەرگرتنی زانیاری بە ڤیدیۆ لەسەر بەشەکان سەردانی ئەو ماڵپڕانە بکە. ٤-قوتابی/ خوێندکار لەدروستیی ژمارەی تاقیکردنەوەکەی دڵنیا بێت. ٥- هەڵبژاردنی دروستی قوتابی/ خوێندکار بەدوا هەڵبژاردن دادەنریت ، بە هیچ جۆرێک رێگا نادرێت لەو ڕوەووە ناڕەزایی دەرببڕێت. ٦- ئەو قوتابیەی / خوێندکارەی ڕاستەوخۆ لەبەشی پەروەردەی وەرزشی و بەشەکانی کۆلێژی هونەرە جوانەکان وەربگیرێت ، هەر وەرگرتنێکی تری هەبێت لەلایەن کۆمپیوتەرەوە هەڵدەوەشێتەوە. ٧- هەر پێشکەشکارێک پێشتر لە شوێنێک وەرگیرا بێت مافی پڕکردنەوەی فۆرمی وەرگرتنی نییە. ٨- ئەگەر وەرگرتنی قوتابی/ خوێندکار لەگەڵ ڕێنماییەکانی وەرگرتن نەگونجا ، ئەوا ئەو وەرگرتنە هەلدەوەشێندرێتەوە و کاری پێ ناکرێت.
* خوێندن لە بەشەکانی یاسا لە زانکۆی حکومی وتایبەتەکانی هەرێم (5) ساڵە.