١- دەرچوانیی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بەشی زانستی بۆ پێشکەش کردنی داواکاری وەرگرتن لە کۆلێژ و بەشەکانی (کۆمەڵەی پزیشکی، ئەندازیاری، زانست) دەتوانن تەنها نمرەی وانە پەیوەندیدارەکان (فیزیا، کیمیا، بیرکاری، زیندەوەرزانی، زمانی ئینگلیزی) ئەژمار بکەن ، ئەژمارکردنی نمرەی وانەکانی تر ئارەزوو مەندانە دەبێت ، بەمەرجێک پێشکەشکار لەسەرجەم وانەکان دەرچووبێت. ٢- ئەژمارکردنی ڕێژەی پۆلی (10) و (11) بەشێوازێکی یەکخراو لە ئەرکی وەزارەتی پەروەردە دایە و هەر پێداچوونەوەیەک لەسەر کۆنمرەی ئامادەیی بەرەو ڕووی وەزارەتی پەروەردە دەکرێتەوە. ٣- لیژنەیەکی تایبەت کە بە سەرۆکایەتی یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی کاروباری هونەری لە بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکان پێکدەهێنرێت ، ئەو لێژنەیە فۆرم و بڕوانامەی دەرچوون ووردبین دەکات بەرپرسیارییەتی ڕاستی و دروستی زانیارییەکان لە ئەستۆی بەڕێوبەرایەتی پەروەردە و بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی پارێزگاکان دایە. ٤- ئەو قوتابی/ خوێندکارەی کە دووبارە تاقیکردنەوەی (باشترکردنی تێکڕا (تحسین معدل)) دەکات مافی پێشکەش کردنی بۆ هیچ جۆرە سیستەمێکی وەرگرتن (زانکۆلاین، پارالێڵ، ئێواران) نابێت ، لە ساڵی داهاتوودا دوای چاک کردنی تێکڕای نمرەکەی داواکاری وەرگرتن پێشکەش دەکات.