أ-دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی:

١- قوتابی/ خوێندکار دەبێت دەرچووی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بەشی زانستی یان وێژەیی ساڵی (2020-2021) بێت ، سەبارەت بە قوتابی/ خوێندکاری دەرچووی ساڵی خوێندنی (2019-2020) بۆی هەیە داواکاری پێشکەش بکات ، بە مەرجێک لە هیچ کۆلێژێک یان پەیمانگەیەک وەرنەگیرابێت ، وە بەڵێننامەی پێ پڕ بکرێەوە. ٢- پاڵێوراو دەبێت دەرچووی خوێندنگەکانی سنووری هەرێمی کوردستان بێت و یان لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم بێت ، بە مەرجێک تاقیکردنەوەکانی بە پێی سیستەمی هەرێمی کوردستان ئەنجام دابێت. ٣- قوتابی/ خوێندکار دەبێت لە دایک بووی ساڵی (1996) یان سەرووتر بێت. ٤- پێوەستە تێکڕای نمرەی قوتابی/ خوێندکار لە (%60) کەمتر نەبێت بۆ هەردوو ڕەگەز. ٥- لە کاتی پێشبڕکێدا ڕەچاوی نمرە دەکرێت بە ڕێژەی (%60) ی نمرە لەسەر کۆنمرەکەی دەبێت و (%40) ی نمرە لەسەر لێهاتوویی توانستی جەستەیی (اللياقة البدنية) پاڵێوراو دەبێت ، بەمەرجێک لە لێهاتوویی توانستی دەرچوو بێت. ٦- دەبێت قوتابی/ خوێندکار باڵای لە (165) سم بۆ کوڕ و (155) سم بۆ کچ کەمتر نەبێت. ٧- دەبێت قوتابی/ خوێندکار لە پشکنینی تەندروستی گشتی دەرچووبێت. ٨- دەبێت قوتابی/ خوێندکار لە چاوپێکەوتنی کەسێتی و تاقیکردنەوەی جەستەیی (اللیاقە البدنیە) و (تەکنیکی کارامەیی، مهاری) دا لە نیوەی نمرەی سەرجەم تاقیکردنەوەکان زیاتر بەدەست بهێنێت. ٩- قوتابی/ خوێندکار پێویستە جل و بەرگی تایبەت بە وەرزش لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ چاوپێکەوتنی کەسێتی و ئەو ڕۆژانەی تاقیکردنەوەی تێدا ئەنجام دەدات. ١٠- دەبێت قوتابی/ خوێندکار لە کاتی پشکنینی تەندروستیدا کە ئەنجامی دەدات هەموو دۆکۆمێنتەکان وەک (پشکنینی دڵ ، سۆنەری هەناو ، پشکنینی گورچیلە ، پشکنینی کۆئەندامی هەناسە ، پشکنینی پێست ، پشکنینی خوێن ، گروپی خوێن و ڕێژەی هیمۆگڵۆبین و چەوری و شەکرە بێنێت). ١١- دەبێت پێشکەشکار هاوڵاتی ڕەسەنی کوردستان بێت و لایەنی کەم دانیشتووی هەرێمی کوردستان بێت.

ب- پاڵەوانان:

١- یاریزانانی هەڵبژاردەکانی کوردستان و عێراق وەکو پاڵەوان ئەژمار دەکرێن ، بە مەرجێک پێنج ساڵ تێنەپەڕی بێت بەسەر پاڵەوانیەکەیدا تا بەرواری پێشکەشکردنی داواکاری وەرگرتن. ٢- پلەی (یەکەم تا سێیەم) ی بە دەست هێنا بێت لەسەر ئاستی عێراق بۆ یاری تاک و کۆمەڵەکان ، بە مەرجێک پێنج ساڵ تێنەپەڕی بێت بەسەر پاڵەوانیەکەیدا تا بەرواری پێشکەشکردنی داواکاری وەرگرتن. ٣- پلەی (یەکەم تا سێیەم) ی بە دەست هێنا بێت لەسەر ئاستی هەرێم بۆ یاری تاک و کۆمەڵەکان ، بە مەرجێک پێنج ساڵ تێنەپەڕی بێت بەسەر پاڵەوانیەکەیدا تا بەرواری پێشکەشکردنی داواکاری وەرگرتن. ٤- پلەی (یەکەمی) بە دەست هێنابێت لەسەر ئاستی پەروەردەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆییەکانی هەرێم بۆ یاری تاک و کۆمەڵەکان ، بە مەرجێک پێنج ساڵ تێنەپەڕی بێت بەسەر پاڵەوانیەکەیدا تا بەرواری پێشکەشکردنی داواکاری وەرگرتن. ٥- پاڵێوراو دەبێت دەرچووی خوێندنگەکانی سنووری هەرێمی کوردستان بێت و یان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بێت ، بە مەرجێک تاقیکردنەوەکانی بە پێی سیستەمی هەرێمی کوردستان ئەنجام دابێت. ٦- بۆ وەرگرتنی پاڵەوانان ڕەچاوی کۆنمرە ناکرێت. ٧- دەرچووانی پەیمانگەکانی وەرزشی ناحومی بە سیستەمی (پارالێل) وەردەگەرێن. ٨- تەمەنی لە (30) ساڵ زیاتر نەبێت. ٩- دەرچووی هەمان ساڵی خوێندن بێت و هەروەها لیستی ناوی پاڵەوانان پێش ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی زانکۆلاین بنێردرێت بۆ بەڕێوبەرایەتی ناوەندی وەرگرتن ، بەمەرجێک کۆدی پۆلی دوانزەی ئامادەیی قوتابی لەگەڵدا بێت بۆ ئەوەی لە سیستەمەکانی تری زانکۆلاین داواکاری پێشکەش نەکەن ، بە مەرجێک لە هیچ زانکۆ و پەیمانگەیەک (حکومی و ئەهلی- تایبەت) وەرنەگیرابێت و بەڵێننامەی پێ پڕ بکرێتەوە. ١٠- دەرچووان بەپێی ژمارەی داواکراو لە پلانی زانکۆکان و بە پێی کێبڕکێ لەسەر بنەمای کۆنمرە وەردەگیرێن. ١١- پێشکەشکاران لە دەرچووانی خوێندنی پیشەیی (پیشەسازی ، بازرگانی ، کشتوکاڵ ، گەشت و گوزار) مافی وەرگرتنیان دەبێت بەمەرجێک تێکڕای نمرەیان لە (%65) کەمتر نەبێت. ١٢- لە کاتی پێشبڕکێدا ڕەچاوی نمرە دەکرێت بە ڕێژەی (%60) ی نمرە لەسەر کۆنمرەکەی دەبێت و (%40) ی نمرە لەسەر لێهاتوویی توانستی جەستەیی (اللیاقە البدنیە) پاڵێوراو دەبێت ، بەمەرجێک لە لێهاتوویی توانستی دەرچوو بێت. ١٣- پێویستە کەسی پێشکەشکار دۆکۆمێنتی هەبێت کە لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە بە فەرمی پشتگیری لێکرا بێت وەکو: ا. لێژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان و عێراق. ب. نوێنەرایەتی لێژنەی ئۆلۆمپی پارێزگاکان. ج. بەڕێوبەرایەتی چالاکی وەرزشی پەروەردە. د. بەڕێوبەرایەتی گشتی وەرزش و لاوان سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری.

١٤- وەرگرتنی پاڵەوانان بە پێی پلانی وەرگرتنی کۆلێژ و سکوڵ و بەشەکان دەبێت ، بەمەرجێک ڕێژەی (%15) تێپەڕنەکات و (%5) ی ئەم ڕێژەیە بۆ پاڵەوانانی پەیمانگە وەرزشییەکانی سرە بە وەزارەتی پەروەردە دەبێت. ١٥- پاڵەوانان تاقیکردنەوە لە پسپۆڕی تایبەتی خۆیاندا ئەنجام دەدەن. ١٦- لیژنەیەکی ناوەندی پێک بهێنرێت لەسەر ئاستی زانکۆ بە مەبەستی بەدواداچوون بە دۆکۆمێنتەکان و بەشەکانی هاوشێوە لە سنووەی پارێزگاکان دا بۆ ئەنجام دانی چاوپێکەوتن لەگەڵ پاڵەواناندا. ١٧- بۆ ساڵی خوێندنی (2021-2022) پێشکەشکردن و تاقیکردنەوەی لێهاتوویی لە یەک کاتی دیاریکراودا لەسەرجام زانکۆکانی هەرێم ئەنجام دەدرێت.