١-(20%) ی کورسییەکانی کۆلێژی هونەرە جوانەکان لە زانکۆی سلێمانی و کۆلێژی هونەرە جوانەکان لە زانکۆی سەڵاحەددین و بەشی شانۆ و شێوەکاری لە کۆلێژی زانستی مرۆڤایەتی لە زانکۆی دهۆک تەرخان دەکرێت بۆ دەرچووانی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ، تەنها دەرچووانی ساڵی خوێندنی (2020-2021) مافی پێشکەش کردنیان هەیە ، بەمەرجێک تێکڕای نمرەی پەیمانگەیان لە (%65) کەمتر نەبێت ، ئەگەر تێکڕای نمرەیان لە (%65) کەمتر بوو تاکو (%60) ئەوا بە سیستەمی (پاڕاڵێڵ) وەردەگیرێن ، وە دەرچووانی پەیمانگە ناحومییەکان بە سیستەمی (پاڕالێڵ) وەردەگیرێن ، بە مەرجێک کۆنمرەیان لە (%65) کەمتر نەبێت. ٢-ڕەچاوی پسپۆڕی دەکرێت لە کاتی وەرگرتندا. ٣-ئەو قوتابی/ خوێندکارانەی مەرجەکانی خاڵی (1) یان هەیە پێویستە بەشداربن لە تاقیکردنەوەی لێهاتوویی و تێیدا سەرکەوتووبن ، تاقیکردنەوەکە لە کۆلێژە ئاماژە پێکراوەکاندا ئەنجام دەدرێت ، نمرەی کۆتایش بەم شێوە دەبێت (%40) نمرەی تاقیکردنەوەی لێهاتوویی و (%60) ی نمرەی تێکڕایی پەیمانگە ، بە مەرجێک نمرەی قوتابی/ خوێندکار لە تاقیکردنەوەی لێهاتوویی لە نیوە کەمتر نەبێت. ٤-(یەکەم و دووەم و سێیەم) لەسەر ئاستی پەیمانگەکانی وەرزش لە کۆلێژ (سکوڵ) پەروەردەی وەرزش وەردەگیرێن ، بە مەرجێک تێکڕای نمرەی پەیمانگەیان لە (%75) کەمتر نەبێت ، ئەگەر تێکڕای نمرەی پەیمانگەیان لە (%75) کەمتر بوو تاکو کۆنمرەی (%70) ئەوا بە سیستەمی (پارالێل) وەردەگیرێن. (یەکەم و دووەم و سێیەمی پەیمانگە ناحکومییەکان بە سیستەمی (پارالێڵ) وەردەگیرێن و هەروەها ڕەچاوی سنوری جوگرافی دەکرێت لەکاتی وەرگرتندا). ٥-(%5) ی کورسییەکانی وەرگرتنی پاڵەوانان بۆ دەرچووانی پەیمانگە وەرزشییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە دەبێت. ٦-دەبێت پێشکەش کار دەرچووی ساڵی خوێندنی (2020-2021) بێت ، بە مەرجێک لەهیچ کۆلێژ و پەیمانگەیەکی حکومی یان تایبەت وەرنەگیرا بێت.