١- دەرچووانی ئامادەییەکانی خوێندنی ئیسلامی سەر بە وەزارەتی پەروەردە لە ڕێگەی چاوپێکەوتن و تاقیکردنەوە لە لایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە کە پێکدێت لە لە ئەندامی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وە نوێنەرێک لە وەزارەتی ئەوقاف بە پێی کۆنمرەی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بەبێ ئەژمارکردنی (کریدت) وەردەگیرێن ، بە مەرجێک کۆنمرەیان لە (%60) کەمتر نەبێت. ٢- (یەکەم و دووەم و سێەیەم) لە دەرچووانی ئامادەییەکانی خوێندنی ئیسلامی سەر بە وەزارەتی پەروەردە لەسەر ئاستی هەرێم لە بەشەکانی زمانی عەرەبی لە زانکۆکان وەردەگێرێن بەپێی سنووری جوگرافی ، بەمەرجێ تێکڕای نمرەیان لە (%75) کەمتر نەبێت. ٣- دەرچووانی ئامادەییەکانی خوێندنی ئیسلامی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بە هەمان شێوەی دەرچووانی ئامادەییە (پیشەییەکان) تەنها دەرچووانی یەک ساڵ مافی پێشکەش کردنیان هەیە ، وە دەرچووانی ساڵانی پێشتر بە سیستەمی (پارالێڵ و ئێواران) مافی پێشکەش کردنیان دەبێت، واتا تەنها دەرچووانی ساڵی خوێندنی (2020-2021) دەچنە پێشبڕکێ بۆ وەرگرتنیان لە بەشەکانی کۆلێژ و فاکەڵتی زانستە ئیسلامییەکان بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەسەر بنەمای پێشبڕکێی نمرە (مەرجی چاوپێکەوتن و تاقیکردنەوە) لەهەر زانکۆیەکی هەرێم وەردەگیرێن ، بە مەرجێک کۆنمرەیان لە (%60) کەمتر نەبێت. ٤- (یەکەم و دووەم و سێیەمی) پەیمانگای ئەزهەر بۆ ساڵی خوێندنی (2020-2021) لە بەشەکانی زمانی عەرەبی کۆلێژی زمان یان ئەدەبیات ، زانستە مرۆڤایەتییەکان وەردەگیرێن ، بە مەرجێک کۆنمرەیان لە (%75) کەمتر نەبێت و تەمەنی قوتابی/ خوێندکاریش لە (30) ساڵ زیاتر نەبێت ، ئەوانی تر بەپێی سیستەمی پێشبڕکێ لە بەشەکانی زانستە ئیسلامییەکان بە شێوەی ڕاستەوخۆ (مەرجی چاوپێکەوتن و تاقیکردنەوە) وەردەگیرێن ، بە مەرجێک کۆنمرەیان لە (%60) کەمتر نەبێت. ٥- لەکاتی پێشبڕکێدا ڕەچاوی نمرە دەکرێت بە ڕێژەی (%60) ی نمرە لەسەر کۆنمرەکەی دەبێت و ڕێژەی (%40) ی نمرە لەسەر لێهاتوویی توانستی داواکار دەبێت ، بە مەرجێک نمرەی لێهاتووی توانستی لە (%20) نمرە کەمتر نەبێت. ٦- وەرگرتن لە بەشەکانی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان بە سیستەمی (پارالێڵ). دەرچووانی ئامادەییە ئیسلامییەکان مافی پێشکەش کردنیان هەیە بۆ بەشەکانی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان لەهەر زانکۆیەکی هەرێم بەپێی ڕێنماییەکانی سیستەمی (پارالێل) ، سەبارەت بە دەرچووانی پەیمانگە دەبێت کۆنمرەی پەیمانگەیان لە (%60) کەمتر نەبێت ، وە بۆ دەرچووانی ئامادەیی (%55).