گشتاندن

تایبەت بەو قوتابی و خوێندکارانەی کە دەیانەوێت لە دەرەوەی وڵات درێژە بە پرۆسەی خوێندن بدەن ، پێویستە ماوەی

مانەوەیان لە وڵاتی خوێندن بەم شێوەیەیی خوارەوە بێت :-

1 - بۆ خوێندنی دبلۆم پێویستە ماوەی مانەوە لە وڵاتی خوێندن بۆ هەر ساڵێک لە ٧‏ مانگ کەمتر نەبێ 2 - بۆ خوێندنی بکالۆریۆس پێویستە ماوەی مانەوە لە وڵاتی خوێندن بۆ هەر ساڵێک لە ٧‏ مانگ کەمتر نەبێت.

3- بۆ خوێندنی ماستەر پێویستە تێکرا ماوەی مانەوە لە٩‏ مانگ کەمتر نەبێت.

4- بۆ خوێندنی دکتۆرا پێویستە تێکرا ماوەی مانەوە لە ١٨ مانگ کەمتر نەبێت.

ئەم فەرمانە لە ڕێکەوتی ‎٢٠١٨/٩/١‏ جێ بەجێ دەکرێت، بە پێچەوانەوە کەمتر لە ماوەی دیاریکراوی سەرەوە بۆ هەر ئاستێکی

خوێندن بە هیچ ڕێگایەک یەکسانکردنی بڕوانامەی بۆ ناکرێت.