١- ڕێژەی (%40) پلانی خوێندن لە کۆلێژەکان وە (%50) ی پلان لە پەیمانگاکان بۆ سیستەمی (پارالێڵ) تەرخان دەکرێت ، جگە لە کەس وکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی ، بەڵام سەبارەت بە زانکۆکانی دەرەوەی شارە گەورەکان کە خوێندنی تایبەتیان تێدا نیە ئەگەر پلانیان پڕنەبووەوە ئەوا دەکرێت چەند نمرەیەک کەمبکرێتەوە ، بە مەرجێک (10) نمرە تێپەڕ نەکات. ٢- تەمەنی پێشکەشکار نابێت لە (30) ساڵ زیاتر بێت بۆ کۆمەڵەی پزیشکی (پزیشکی ، پزیشکی ددان ، دەرمانسازی) وە (40) ساڵ بۆ کۆلێژ و پەیمانگەکانی تر وە (30) ساڵ بۆ کۆلێژی وەرزش. ٣- پێشکەشکردن بۆ خوێندنی (پارالێڵ) بەهەمان شێوەی سیستەمەکانی (زانکۆلاین ، ئێواران) دەبێت. ٤- سەبارەت بەهەر کێشەيەکی تر کەیسەکان لەلایان زانکۆوە بەرز دەکرێتەوە بۆ وەزارەت بۆ چارەسەر کردنیان بەشێوەیەک کە لە بەرژەوەندی ئاستی زانستی قوتابی / خوێندکار بێت. ٥- کۆنمرەی پێشبڕکێ بەم شێوەیە دەبێت: * لە کۆلێژەکانی (پزیشکی ، پزیشکی ددان ، دەرمانسازی) ڕەچاوی (30) نمرە کەمتر لە کۆنمرەی وەرگیراو لەو ساڵەی خوێندندا دەکرێت. * لە کۆلێژەکانی ئەندازیاری و یاسا ڕەچاوی (35) نمرە کەمتر لە کۆنمرەی وەرگیراو لەو ساڵەی خوێندندا دەکرێت. * بۆ کۆلێژەکانی زانستە تەندروستییەکان و هەر بوارێکی تر ڕەچاوی (45) نمرە کەمتر لە کۆنمرەی وەرگیراو لەو ساڵەی خوێندندا دەکرێت. ٦- کرێی خوێندنی (پارالێڵ) لەلایەن ئەنجومەنی زانکۆوە دەستنیشان دەکرێت بە پێی تێچووی بەشەکە و پێداویستییەکانی لەلایەن وەزارەتەوە پەسەند دەکرێت ، بۆ ئەم مەبەستەش زانکۆکان دەبێت کرێی خوێندن لەهەر بەش و کۆلێژێک ڕەوانەی وەزارەت بکەن. ٧- بەمەبەستی هاندانی خوێندن ئەگەر قوتابی / خوێندکار کە بەسیستەمی (پارالێڵ) وەرگیراوە لە هەر ساڵێک یەکەم بوو لەسەر هەموو قوتابیان / خوێندکارانی بەشەکەی ئەوا لە (%75) ی کرێی خوێندن دەبوردرێت وە ئەگەر دووەم بوو لە (%50) وە سێیەم (%25) ی کرێی خوێندن لە قۆناغی دواتر. ٨- لە بەر زۆری ڕێژەی دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بۆ ئەمساڵی خوێندن کورسی خوێندنی (پارالێڵ) لە زانکۆکان بۆ ساڵی خوێندنی (2021-2022) تەرخان دەکریت بۆ دەرچووانی ئەمساڵ و ساڵی پێشتری خوێندن ، وەئەگەر کورسی بە تاڵ مایەوە ئەوا بەو پێشکەشکارانە پڕ دەکرێتەوە کە (5) ساڵ بەسەر دەرچوونیان تێپەڕ نەبووە. ٩- دەرچووی کۆلێژ بۆیان هەیە داواکاری پێشکەش بکەن و لەسەر بنەمای کۆنمرەی ئامادەیی پێشبڕکێ دەکەن ، بەمەرجێک کۆنمرەی قوتابی لە (%60) کەمتر نەبێت بۆ کۆلێژ وە (%55) بۆ پەیمانگە ، جگە لە پەیمانگە تەکنیکییە پزیشکیەکان لە (%60) کەمتر نەبێت. ١٠- ڕەچاوی وانە پەیوەندی دارەکان دەکرێت (دروس المفاضلە) لە کاتی پێشبڕکێ لەسەر کورسییە کۆتاییەکانی وەرگرتن. ١١- بەمەبەستی هاندانی داواکاری خوێندن بۆ دەرچووانی ئامادەییەکانی ووڵاتەکانی دەوروبەری هەرێمی کوردستان و بیانی و نێودەوڵەتی دەکرێ ڕێژەیەک لەدەرەوەی پلانی وەرگرتن دیاری بکرێت بۆ وەرگرتنیان بە سیستەمی (پارالێڵ) ، لەگەڵ چاوپۆشی کردن لە هەندێ مەرج وەکو (تەمەن ، ساڵی دەرچوون ، کۆنمرە) ئەم بڕگەیە ئەو قوتابی و خوێندکارانەش دەگرێتەوە کەبە ڕەچەڵەک عێراقین بەڵام هەڵگری ڕەگەزنامەی بیانین ، بەمەرجێک کە پۆلکانی (10 , 11 ,12) ی لەدەرەوەی وڵات تەواو کردبێت. وەزارەتی پەروەردە دەبێت لیستێک بە ناوی ئەو پێشکەشکارانە دوای یەکسان کردنی بڕوانامەکانیان ڕەوانەی ناوەندی وەرگرتن بکات بۆ دابەش کردنیان بە سەر کۆلێژ وپەیمانگەکاندا.