پێشەکی لەڕێگای ئەم پرۆژەیەوە ئێمە هەوڵ دەدەین کەوا هەموو یاساو ڕێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وە یاسا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدڕال بکرێتە ئەلیکترۆنی ولە یەک شوێندا کۆبکرێتەوە. وە دەکرێت ئەم تیکستانە بەردەستی کەسانی پەیوەندیداربن و لە وێبسایتی وەزارەتدا دانرابێت. ئامانجی ئەم پرۆژەیە هاوتەریبە لەگەڵ بۆچوونەکانی حکومەت بۆ بەئەلیکترۆنی کردنی هەموو بەشەکانی تا بەڕێوەبردن و ڕاییکردنی کارەکان ئاساند بکرێن و تێچووی کەمتریان لێکەوێتەوە و لەگەڵ سەردەمدا نوێکاری بەسەردابێت. چۆنیەتی كارکردن ئەم پرۆژەیە بە چەند هەنگاوێکی ڕێک و پێکی زانستیانە بەڕێوە دەبردرێت تا کۆتایی بۆ ئەوەی بتوانرێت لە داهاتوودا بە ئاسانی گۆڕانکاری لەسەربکرێ و بەردەوامی هەبێت. ئەم ڕێکارانە بریتین لە. ١- کۆکردنەوەی زانیاری پیویست بۆ ئەوەی پرۆژەکە سەرکەوتووانە بەڕێوە بچێت دەبێت دوو چەشن لە زانیاری کۆ بکرێتەوە کە ئەوانیش بریتین لە: یەکەم: زانیاری پێویست بە بەڕێوەچوونی کاری پێڕاگەیاندنی یاساو ڕێنماییەکان لە ڕێگای گشتاندنەوە و زانینی کەسانی بەرپرس لە گشتاندندا. ئەم زانیارییە گرینگە چونکە ئەوان دەزانن چۆن یاساکان دەتوانرێت بکرێن بە ئەلیکترۆنی بەشێوەیەک کە گونجاوبێت لەگەڵ سیستەمی بەڕێوەبردنی پەیڕەوکراو. دووەم: کۆکردەنوەی هەموو یاساکان و ڕێنماییەکانی حکومەت تایبەت بە بەڕێوەبردنی کاری ناوخۆی زانکۆکان. لێرەدا پێویست دەبێت بە کەسانی یاسای کە بتوانن نوێترین گۆڕانکارییەکانی ئەو یاسایانە بە ئێمە ڕابگەیەنن تا بتوانیین ئەوان داخیلبکەین