‌‌‌‌‌‌أ-دەرچووانی پۆلی دوانزی ئامادەیی:

١- داواکار دەبێت دەرچووی دوانزەی ئامادەیی لە ساڵی پێشکەش کردن یان ساڵێک پێشتر بێت بۆ هەردوو بەشی (زانستی و وێژەیی) ، بە مەرجێک پێشتر لە هیچ زانکۆیەکی حکومی و تایبەت وەرنەگیرا بێت. ٢- دەبێت داوکار دەرچووی خوێندنگەکانی سنوری هەرێمی کوردستان بێت و یان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بێت ، بە مەرجێک تاقیکردنەوەکانی بە پێی سیستەمی هەرێمی کوردستان بێت. ٣- داواکار دەبێت تەمەنی لە (30) ساڵ زیاتر نەبێت. ٤- داواکار دەبێت تێکڕای نمرەی ئامادەیی (زانستی و وێژەیی) لە (%60) کەمتر نەبێت. ٥-لە کاتی پێشبڕکێدا ڕەچاوی نمرە دەکرێت بە ڕێژەی (%60) ی نمرە لەسەر کۆنمرەکەی دەبێت و ڕێژەی (%40) ی نمرە لەسەر لێهاتویی توانستی داواکار دەبێت ، بە مەرجێک نمرەی لە لێهاتوویی توانستی لە نیوە کەمتر نەبێت. ٦- نابینا دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات بۆ بەشی میوزیک ، بە مەرجێک بڕگەکانی (1-5) ی تێدا بێت و بەهرەی هونەری خۆی بسەلمێنێت. ٧- داواکار لە مەرجی جەستەیی و شیاوی مامۆستایی دەبەخشرێت لە بەشی میوزیک و شێوەکاری ، واتە گشت (خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان) دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

* پێداویستییەکان بۆ بەشی میوزیک:

پێویستە داواکار ئامێری میوزیک لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ ڕۆژی چاوپێکەوتن.

* پێداویستییەکان بۆ بەشی شێوەکاری:

پێویستە داواکار کەرەستەکانی هێڵکاری لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ ڕۆژی چاوپێکەوتن.

ب- بەهرەمەندان: سەبارەت بە وەرگرتن لە بەشەکانی هونەرە جوانەکان بۆ هەر بەشێک تەنها (3) سێ بەهرەمەند وەردەگیرێت:

١- بەهرەمەند دەبێت هەڵگری بڕوانامەی دوانزەی ئامادەیی یان پەیمانگەی هونەرە جوانەکان یان هاوتایان بێت ، وە دەرچوانی پەیمانگە ناحکومییەکان بە سیستەمی (پارالێڵ) وەردەگیرێن. ٢- ڕەچاوی پسپێڕی دەکرێت لەکاتی وەرگرتندا. ٣- دەبێت بەهرەمەند دەرچووی خوێندنگەکانی سنووری هەرێمی کوردستان بێت و یان لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بێت ، بە مەرجێک تاقیکردنەوەکانی بەپێی سیستەمی هەرێمی کوردستان ئەنجام دابێت. ٤- دەبێت بەهرەمەند کۆنمرەی لە (%60) کەمتر نەبێت و تەمەنی لە (35) ساڵ زیاتر نەبێت ، ئەگەر تەمەنی زیاتر بوو تا (45) ساڵ ئاوا بە خوێندنی (پارالێڵ) وەردەگیرێت ، بە مەرجێک کۆنمرەی لە (%55) کەمتر نەبێت. ٥- بەهرەمەند دەبێت بە تەواوی خۆی تەرخان بکات بۆ خوێندنەکەی و خۆی بەرپرسیارە لە وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندنەکەی بە پێی یاسا بەر کارەکان لە هەرێمدا. ٦- لە کاتی پێشبڕکێدا ڕاچاوی نمرە دەکرێت بە ڕێژەی (%60) ی نمرە لەسەر کۆنمرەکەی دەبێت و ڕێژەی (%40) ی نمرە لەسەر لێهاتوویی توانستی بەهرەمەندی پاڵێوراو دەبێت ، بە مەرجێک لە لێهاتوویی توانستی بەهرەمەندی دەرچووبێت. ٧- بەهرەمەند دەبێت ئەندامی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بێت. ٨- پێویستە بەهرەمەند سەرجەم دۆکۆمێنتەکان لەگەڵ خۆیدا بهێنێت وەک (ڕۆژنامە / بڕوانامەکان / خەڵاتەکان / وێنە / پێناس) پەسەند کراو بێت لەلایەن سەندیکای هونارمەندانی کەردستان. ٩- بەهرەمەندی نابینا دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات بۆ بەشی میوزیک ، بە مەرجێک بڕگەکانی (1-8) ی تێدا بێت و بەهرەمەندی هونەری خۆی بسەلمێنێت. ١٠- بەهرەمەند لە مەرجی جەستەیی و شیاویی مامۆستایی دەبەخشرێت لە بەشی میوزیک و شێوەکاری، واتە گشت (خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان) دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

* پێداویستییەکان بۆ بەشی میوزیک:

پێویستە بەهرەمەند ئامێری میوزیک لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ ڕۆژی چاوپێکەوتن.

* پێداویستییەکان بۆ بەشی شێوەکاری:

پێویستە بەهرەمەند کەرەستەکانی هێڵکاری لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ ڕۆژی چاوپێکەوتن.