١- دەرچووی یەکەم لە کۆمەڵەی (پزیشکی) پەیمانگە تەکنیکییەکان لەسەر ئاستی پارێزگا لە کۆلێژی پزیشکی وەردەگیرێت. ٢- دەرچووی یەکەم لە بەشەکانی (ددان) لەسەر ئاستی پارێزگا لە کۆلێژی پزیشکی ددان وەردەگیرێت. ٣- دەرچووی یەکەم لە بەشی (دەرمانسازی) پەیمانگە تەکنیکییەکان لەسەر ئاستی پارێزگا لە کۆلێژی دەرمانسازی وەردەگیرێت. ٤- یەکەمی بەشی (شیکاری نەخۆشییەکان) ی پەیمانگە تەکنیکییەکان لەسەر ئاستی پارێزگا لە کۆلێژی زانست / بەشی تاقیگەی پزیشکی وەردەگیرێت. ٥- دەرچووی یەکەم لەبەشەکانی نەوت لەسەر ئاستی پارێزگا لە کۆلێژی ئەندازیاری/ بەشی نەوت وەردەگیرێت. ٦- دەرچووی یەکەم لەبەشی (ڕووپێوی) لەسەر ئاستی پارێزگا لە کۆلێژی ئەندازیاری/ بەشی ڕووپێوی وەردەگیرێت. ٧- دەرچووی یەکەم لە بەشی (میکانیک) لەسەر ئاستی پارێزگا لە کۆلێژی ئەندازیاری/ بەشی میکانیک وەردەگیرێت. ٨- دەرچووی یەکەم لە بەشی (کارەبا) لەسەر ئاستی پارێزگا لە کۆلێژی ئەندازیاری/ بەشی کارەبا وەردەگیرێت. ٩- ئەو قوتابی/ خوێندکارانەی خاڵەکانی (1, 2, 3, 4, 5, 6, 7, 8) دەیانگرێتەوە دەبێت تێکڕای نمرەکانیان لە (%80) کەمتر نەبێت. ١٠- دەرچووی (یەکەم و دووەم و سێیەم) لە هەر بەشێکی پەیمانگە تەکنیکییەکان لە کۆلێژی هاوپسپۆڕی (جگە لە کۆمەڵەی پزیشکی ، ئەندازیاری) لە زانکۆکاندا وەردەگیرێن ، بەمەرجێک تێکڕای نمرەکانیان لە (%80) کەمتر نەبێت ، ئەگەر تێکڕای نمرەکانیان لە (%80) کەمتر بوو ، ئەوا بەهەمان کەمترین کۆنمرەی دەستنیشان کراو بۆ وەرگرتن لە زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان وەردەگیرێن لە زانکۆکانی تر بە سیستەمی (پارالێل) بە پێی خشتەی ژمارە (1). ١١- دەرچووی (یەکەم و دووەم و سێیەم) لە هەر بەشێکی پەیمانگە تەکنیکییەکان لە بەشی هاوتا لە کۆلێژە تەکنیکییەکان وەردەگیرێن ئەگەر پسپۆرییەکەیان هەبێت لە هەر کۆلێژێکی تەکنیکی لەهەر سێ پارێزگاکەی هەرێم بە پێی خشتەی ژمارە (2). ١٢- دەرچووی( یەکەم و دووەم و سێیەم) ی بەشی پەرستاری لە پەیمانگە تەکنیکییەکان (لەسەر ئاستی پارێزگا) لە کۆلێژی پەرستاری لە زانکۆکاندا وەردەگیرێن ئەگەر پسپۆرییەکەیان لە زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان نەبوو ، بە مەرجێک تێکڕای نمرەکانیان لە (%80) کەمتر نەبێت ، ئەگەر تێکڕای نمرەکانیان لە (%80) کەمتر بوو ئەوا دەتوانن بە سیستەمی (پارالێڵ) وەربگیرێن. ١٣- دەرچووانی (یەکەم و دووەم و سێیەم) ی هەر بەشێکی پەیمانگەکان لە خوێندنی (ئێواران) بەهەمان شێوەی (یەکەم و دووەم و سێیەم) ی خوێندنی (بەیانیان) مافی وەرگرتنیان دەبێت لە زانکۆکان جگە لە (کۆمەڵەی پزیشکی ، ئەندازیاری) بەڵام بە سیستەمی (پارالێڵ).