یەکێک لەمەبەستەکانی کردنەوەی زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان ، ڕەخساندنی دەرفەتە بۆ قوتابیان و خوێندکاران بۆ ئەوەی درێژە بە خوێندن بدەن بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس ، دەرچووانی پەیمانگە تەکنیکییەکان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ تەواوکردنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی تەکنیکی لەو کۆلێژە تەکنیکیانەدا کەلەگەڵ پسپۆریەکەیان دەگونجێت ، ئەو دەرچووانەی پەیمانگە کە لە کە لە کۆلێژی تەکنیکی وەردەگیرێن (قۆناغی یەکەم دەوام دەکەن). هەر پسپۆڕییەکی پەیمانگەکان لە کۆلێژی تەکنیکییەکان نەبێت ، ئەوا هەمان ڕێنمایی ناوەندی وەرگرتنی قوتابیان/ خوێندکارانیان لەسەر جێبەچێ دەکرێت.
ڕێنماییکانی وەرگرتن لە زانکۆ پۆلیتەکنییەکان:
دەبێت ناوی پێشکەشکارانی ئەم سیستەمە پێش ڕاگەیاندنی ئانجامەکانی زانکۆلاین بنێردرێت بۆ بەڕێوبەرایەتی ناوەندی وەرگرتن ، بە مەرجێک کۆدی پۆلی دوانزەی ئامادەیی قوتابی لەگەڵدا بێت بۆ ئەوەی لە سیستەمەکانی تری زانکۆلاین داواکاری پێشکەش نەکەن.
١- ڕێژەی (%70) ی پلانی وەرگرتنی بەشە زانستییەکان بۆ دەرچووانی ئامادەیی دەبێت ، ئەم قوتابی و خوێندکارانە لە ڕێگەی ناوەندی وەرگرتنی قوتابیانەوە لە (قۆناغی یەکەم) وەردەگیرێن. ٢- ڕێژەی (%30) ی پلانی وەرگرتنی بەشە زانستییەکان بۆ دەرچووانی پەیمانگە تەکنیکییەکانی ئەمساڵی خوێندن و ساڵانی پێشوو دەبێت . ئەم پلانە دەرچووانی (یەکەم و دووەم و سێیەم ) لەخۆ ناگرێت ، وەرگرتنی ئەم دەرچووانە بە سیستەمەی (پارالێڵ) دەبێت ، ئەگەر ڕێژەکە پڕنەبووەوە ئەوا پلانەکە بە دەرچووانی ئامادەیی پڕدەکرێتەوە. ٣- پێویستە دەرچووانی (یەکەم و دووەم و سێیەم) ی سەر ئاستی بەشەکانی هەر پەیمانگەیەک تێکڕای نمرەکانیان (%80) کەمتر نەبێت ، سەرجەم دەرچووانی تر دەچنە پێشبڕکێ بە پێی ڕێنماییەکانی سیستەمی (پارالێڵ) بەم شێوەیەی خوارەوە: * بۆ کۆلێژە تەکنیکییە ئەندازیارییەکان مەرجی نمرە بۆ پێشکەش کردن و پێشبڕکێ (%70) کەمتر نەبێت. * بۆ کۆلێژە تەکنیکییە تەندروستییەکان مەرجی نمرە بۆ پێشکەشکردن و پێشبڕکێ (%65) کەمتر نەبێت. * بۆ کۆلێژە تەکنیکییەکانی تر مەرجی نمرە بۆ پێشکەش کردن و پێشبڕکێ (%60) کەمتر نەبێت.
٤-سیستەمی ئەو بەشانەی کە هەردوو بڕوانامەی دبلۆمی تەکنیکی و بەکالۆریۆسی تەکنیکی دەبەخشن لە زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکانی هەرێم بەم شێوەی خوارەوە دەبێت: * هەموو ئەو بەشانەی کەوا هەردوو بڕوانامەی دبلۆمی تەکنیکی و بەکالۆریۆسی تەکنیکی دەبەخشن تەنها لە خوێندنی (بەیانیان) پەیڕەو دەکرێن. * قوتابیانی وەرگیراو لەم بەشانە دوای تەواو کردنی دوو ساڵی خوێندن (چوار سیمیستەر) بەسەرکەوتوویی بڕوانامەی دبلۆمی تەکنیکییان پێدەبەخشرێت. * (%50) ی دەرچووەکانی لەسەرەوە ئامەژەیان پێکراوە کاندید دەکرێن بۆ درێژە دان بە خوێندن لە قۆناغەکانی سێیەم و چوارەم لەسەر بنەمای کێبڕکێی کۆنمرەی دبلۆمی تەکنیکی کۆنمرەی قۆناغی (12) ی ئامادەیی بەم شێوەیەی خوارەوە: أ- (%40) لە کۆنمرەی (12) ی ئامادەیی. ب- (%60) لە کۆنمرەی دبلۆمی تەکنیکی. * هەموو ئەو قوتابییانەی کەوا قۆناغی سێیەم و چوارەم بە سەرکەوتوویی تەواو دەکەن بڕوانامەی بەکالۆریۆسی تەکنیکیان پێدەبەخشرێت. * ئەو قوتابیانەی لە سەرەتاوە لە قۆناغی یەکەم بە (پارالێڵ) وەردەگیرێن لە کاتی خۆتۆمارکردن یان بۆ قۆناغی سێیەم و چوارەم بەهەمان سیستەمی (پارالێڵ) درێژە بەخوێندن دەدەن. * ئەو قوتابیانەی لە سەرەتاوە لە قۆناغی یەکەم بە (پارالێڵ) وەرگیراون بەڵام دوای تەواوکردنی قۆناغی یەکەم و دووەم ڕێزبەندیان یەکەم و دووەم و سییەم دەبێت و کۆنمرەی خاڵ بەندیان لە (%80) کەمتر نەبێت لە لە قۆناغی سێیەم لە کرێی خوێندن دەبەخشرێن. * کەمترین کۆنمرەی پێشبڕکێی دوای خاڵبەندی کردن بۆ خۆ تۆمارکردن لە قۆناغی سێیەم ، خوێندنی (ئێوارانیش) دەگرێتەوە بەڵام بە سیستەمی (پارالێڵ). * هەموو ئەو قوتابیانەی لە ڕیزبەندی لە (%50) سەرەوەن ئەگەر هاتوو کۆنمرەی خاڵبەندی پێشبڕکێیان (%40) لە کۆنمرەی پۆلی (12) و (%60) لە کۆنمرەی دبلۆمی تەکنیکی لە (%70) کەمتر بوو بە شێوازی (پارالێڵ) دەتوانن درێژە بە خوێندن بدەن.
شێوازی وەرگرتنی ئەم دەرچووانە بە سیستەمی (پارالێڵ) دەبێت بەم شێوەی خوارەوە: ١- پێشکەش کردن و وەرگرتن بۆ تەواوکردنی خوێندنی بەکالۆریۆس ڕاستەوخۆ پاش دەرچوونی ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوەکانی (خولی یەکەم و دووەم) دەست پێدەکات ، لەڕێگەی بەڕێوبەڕایەتی تۆماری زانکۆوە ئەنجام دەدرێت بۆ ئەم مەبەستە داتابەیسێکی تایبەت لەلایەن هەر سێ زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکانەوە ئامادە دەکرێت بە ئۆنلاین و بە وەزارەتەوە دەبەسترێتەوە ، لیستی کاندیدەکان پێش ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی زانکۆلاین دەبێت بگاتە وەزارەت بۆ ڕاگەیاندنی. مەرج نیە هەر قوتابی/ خوێندکارێک کە داواکاری پێشکەش کرد وەربگیرێت لەبەر ئەوەی وەرگرتن بە پێشبڕکێ بە پێی پلانی بەشە زانستییەکان دەبێت بۆ پڕکردنەوەی کورسییەکان بە پێی پلانی وەرگرتن ، ڕێزبەندی نمرەی دەرچوونی دبلۆم و تەمەن دەکرێت بە پێوەر بۆ دەستنیشانکردنی خوازیرە سەرکەوتووەکان و هیچ پێوەرێکی تر بەکار ناهێنرێت. ٢- مەرجی تەمەن بۆ پێشکەش کردن لە (1981/1/1) و بچوکتر. ٣- ئەوانەی وەردەگیرێن (دامەزراو بن یان نا) هەموو ڕێنماییەکانی قوتابیانیان لەسەر جێبەجێ دەکریت واتە (ڕێژەی ئامادە بوون) وە وەزارەتمان بەرپرس نیە بەرامبەر فەرمانگەکانیان بۆ پێدانی مۆڵەت و دەوامکردن. ٤-هەر خوێندکارێک مافی پێشکەش کردنی بۆ یەک زانکۆ هەیە لە ساڵێک دا بۆ چوونە پێشبڕکێ. ٥- لە وەرگرتنی قوتابیان/ خوێندکاراندا بۆ تەواو کردنی بەکالۆریۆس سنووری جوگرافی ڕەچاو ناکرێت ، واتە وەرگرتن پابەند نابێت بە بە شار و پارێزگای تەواو کردنی دبلۆمەوە بەڵام ڕێنماییە گشتییەکانی خوێندن سەبارەت بە بەشی پارێزگا و دەرەوەی پارێزگا ڕەچاو دەکرێت بەم شێوەیەی خوارەوە: * (80%) کورسییەکانی خوێندن بۆ پارێزگا. * (20%) کورسییەکانی خوێندن بۆ گشتی (گشتی هەریم).
٦- تایبەت بە پڕکردنەوەی کورسییەکانی خوێندن لە سیستەمی پۆلیتەکنیک دوای ئەوەی (%50) ی قوتابیان/ خوێندکاران ئەوانەی نمرەیان بەرزە دەچنە قۆناغی (سێ) ئەگەر کەسێک نەیەوێت درێژە بە خوێندن بدات لەو کاتەدا کورسییە بە تاڵەکان پڕ ناکرێنەوە بە قوتابیانی تر. ٧- ئەو قوتابی/ خوێندکارانەی بە سیستەمی پۆلیتەکنیک وەردەگیرێن ناتوانن دابەزین ئەنجام بدەن. ٨- (5) پێنج کورسی خوێندن لە کۆلێژە تەکنیکییەکان بۆ پەیمانگە تایبەتەکان (ئەهلییەکان) ی دوو ساڵە تەرخان دەکریت بە هەمان ڕێنماییەکانی سەرەوە بە سیستەمی (پارالێڵ) وە لەکاتی پر نەکردنەوەی کورسییەکانیان دەکریت بۆ دەرچووانی پەیمانگە تەکنیکییەکانی زانکۆ پۆلیتەکنییەکان هەمان ڕێنمایی بەکار بهێنرێت.
میکانیزمی پێشکەشکردن و وەرگرتنی دەرچووانی پەیمانگە تەکنیکییەکان: - پێشکەش کردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی تۆماری گشتی زانکۆوە بە شێوەی سیستەمی پۆلیتەکنیک دەبێت. - کاتی پێشکەش کردن لەلایەن بەڕێوبەرایەبتی ناوەندی وەرگرتنەوە دیاری دەکرێت لەگەڵ سەرجەم سیستەمەکانی تری وەرگرتن. - ڕاگەیاندنی ناوەکان بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت. - ماوەی یەک هەفتە تەرخان دەکرێت بۆ گازندە پێشکەش کردن لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی وەرگرتن.