ا- هەرقوتابیێک / خوێندکارێک کە فۆرمی وەرگرتن پێشکەش دەکات مەرج نیە وەربگیرێت چونکە وەرگرتن بەپێی چەند بنەمایەک تایبەتی و لەسەر بنچیەی کێبڕکێی کۆنمرە لەگەڵ قوتابیان / خوێندکارانی تردا دەبێت. ب-وەرگرتن لەبەشەکانی بەشێوازی وەرگرتنی ناوەندی (قبول مرکزی) جێبەجێ دەکرێت . بۆیە قوتابی / خوێندکار مافی وەرگتنی تەنها یەک بەشی زانکۆکان هەیە. ج- قوتابی / خوێندکار مافی نییە لەهەمان کاتدا خوێندکار بێت لە زانکۆیەکی حکومی و زانکۆیەکی تایبەت(ئەهلی) ، ئەگەر لە هەردووکیان وەرگیرا بوو ئەوا پێویستە لەسەری لە هەفتەی یەکەمیدوای ڕاگەیاندنی ناوەکان بڕیاری خۆی بدات و داوای کشانەوە دۆسییەو سڕینەوەی ناو لە زانکۆ حکومی یان زانکۆی تایبەتەکە بکات، بەپێچەوانەوە لێپێچینەوەی یاسای لەگەڵ دەکرێت. ث-ئەو قوتابی /خوێندکا مافی هەیە لە فۆرمی پێشکەشکردن،(٥٠) هەڵبژاردە(اختیار) پڕبکاتەوە لە بەشەکانی زانکۆ حکومیەکان، ڕیزبەندی و هەڵبژاردەکان(اختیارات) بە پێی بڕیار و ئارەزووی خوێندکار / قوتابی دەبێت ئەمە پێوەرێکی گرنگ و سەرەکییە لە دیاریکردنی شوێنی وەرگرتن. پێویستە لەسەر قوتابی /خوێندکار ڕەچاوی مەرجە گشتی و تایبەتییەکانی وەرگرتن بکات و تەنها ئەو خوێندن و بەشانە هەڵبژێرێت کە لەگەڵ ئارەزووی خۆی و لقی خوێندنی ئامادەیی دەگونجێت.

ح- ئەگەر قوتابی / خوێندکار فۆرمی پێشکەشکرد و بەهۆی کەمی و نەگونجانی هەڵبژاردەکانی ناوی لە هیچ بەشێک دەرنەچوو. ئەوا ناوەندی وەرگرتن ئەو قوتابی /خوێندکارانە لەسەر ئەو کورسیانەی خوێندن دابەش دەکات کە لە زانکۆکان بەبەتاڵی دەمێنێتەوە، بەڕەچاوکردنی کەمترین کۆنمرەی وەرگێراو ، وە ئەو قوتابی / خوێندکارانە مافی نارەزاییان نابێط. خ- ئەو قوتابی / خوێندکارانەی کە بەهۆی کەمی کۆنمرەکانیان لە هیچ بەشێک وەرناگیرێن بۆیان هەیە لە ساڵی ئاییندەدا (2022-2023) دووبارە بچنەوە کێبڕکێی بە پێی کۆنمرەی ساڵێ دووەمی پێشکەش کردن ، وە ئەوە مافەشیان تەنها بۆ یەک ساڵ پێدەدرێت.