(ڕاگەیاندکار مەرجە ئەندامی سەندیکای ڕؤژنامەنووسان بێت) ١- وەرگرتنی (6)پاڵێوراوی ڕاگەیاندن لە ەهر بەشێکی ڕاگەیاندن لە زانکۆکان و زانکۆ پۆلێتەکنیکیەکاندا ، وە ئەو بەشانەی لقیان هەیە ئەم شەش کورسییە دابەش دەکرێت بەسەر لقەکاندا. ٢- سەبارەت بە ئەوانەی پێشکەش دەکەن بۆ زانکۆکان ، دەرچووی ئامادەیی و پەیمانگەی راگەیاندن بن و ئاماژە بکرێت بە دوا بڕوانامە ، بە مەرجێک کۆنمرەیان لە (%60)کەمتر نەبێت. ٣- یەک لەسەر سێی کورسییەکانی خوێندن بە پێی پێشبڕکێ بۆ دەرچووانی بەشی ڕاگەیاندن لە پەیمانگەکان دەبێت، بەمەرجێک تێکڕای نمرەکانیان لە پەیمانگە لە (%60)کەمتر نەبێت. ٤-یەک لەسەر سێی کورسییەکانی بەشی ڕاگەیاندن لە پەیمانگە تەکنیکییەکان لە زانکۆ پۆلێتەکنیکییەکان بۆ دەرچووانی پیشەیی دەبێت، بە مەرجێک کۆنمرەیان لە (%60) کەمتر نەبێت. ٥-تەمەنی پاڵێوراو نابێت لە (35) ساڵ زیاتر بێت و ئەگەر تەمەنی لە نێوان (35-40)ساڵ بێت ، ئەوا بە خوێندنی (پاراڵێڵ) مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. ٦- پاڵاوتن بە ئەم کورسییانە بە پێشبڕکێ دەبێت ، تاقیکردنەوەی لێهاتوویی ئەنجام دەدەن لەلایەن لێژنەی زانستی بەشەکانی ڕاگەیاندن بەڕێژەی (%60) ی لەسەر نمرەی ئامادەیی و ڕێژەی (%40)ی بۆ تاقیکردنەوەی لێهاتووی دەبێت و بەهەر دوو شێوازی نووسین و چاوپێکەوتن ، بەمەرجێک لە تاقیکردنەوەکە دەربچێت لەگەڵ پێشکەش کردنی دۆکۆمێنت و بابەتە پەیوەندیدارەکان بەهەموو چالاکی ڕاگەیاندن. ٧- نابێت پاڵێوراو سێ ساڵ زیاتر لە ڕؤژی داواکردنی وەرگرتنی دا چالاکییەکانی دابڕاو بێت و دەبێت چالاکییەکی بە دۆکۆمێنت و پشتگیری دەزگاکان پێشکەش بکات. ٨- نابێت پاڵێوراو دەرچووی هیچ کۆلێژیک بێت و یان ناوی سڕا بێتەوە لە کۆلێژ و پەیمانگە. ٩- دوای پاڵاوتن ناوەکان بە کۆنووسێک بەرزدەکرێتەوە لە ڕێگەی تۆماری گشتی زانکۆ بۆ وەزارەت بۆ پەسەندکردنی.