دوا بە دوای فەرمانی وەزاریمان ژمارە ‎٢٧٣‏ لە ٢٠١٩/٣/١٣
بە پێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە، بڕیاریماندا بە:-

‏ ١.هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی وەزاری ژمارە (٣٧٢) لە ٢٠١٩/٢/١٢‏ تایبەت بە کردنەوەی (سەنتەری راهێنانی پێداگۆجی) لە پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک و دەڤەری گەرمیان ئەمەش پاڵپشت بە خاڵی(٢)(‏ لە فەرمانی وەزاری ژمارە ‎)٣٧٥ لە ‎٢٠١٩/٣/١٢

٢.بەخشینی بەڕێوەبەری (سەنتەری راهێنانی پێداگۆجی) لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و دەڤەری گەرمیان کە بە فەرمانی وەزاری ‎٣٧٤ لە ٢٠١٩/٣/١٢ و ٥٥٥لە ٢٠١٩/٤/٢٢٣ دەرچووە لە رێکەوتی٢٠١٩/١١/١٧ ئەمەش بە هۆی ئەوەی لەم رێکەوتە خولی پێداگۆجی لەم سەنتەرانە کۆتایی دێت.

٣.تەنها ئەو مامۆستایانەی زانکۆکان کە لە لایەن وەزارەتمانەوە نێردراون بۆ وڵاتی فینلاند لە ڕاوندی یەکەم و دووەم بە مەبەستی بەشداریکردن لە خولی پێداگۆجی لە زانکۆی ‎) مافی وانەوتنەوەیان هەیە لە (سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی)ی زانکۆکان، هەروەها سەنتەرەکانی ڕاهێنانی پێداگۆجی لە پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک و دەڤەری گەرمیان هەڵدەستن بە هەڵبژاردنی ژمارەیەک لەو بەشداربووانەی کە لە مانگی (٤)ی‏ سالی (٩١٠٢)ەوە‏ ئاوەکو ئێستا بەردەوامن لە خولی ڕاهێنانی پێداگۆجی، بۆ ئەوەی دوای تەواوکردنی خولەکانیان بەسەرکەوتوویی، ڕاهێنانی تایبەتیان بۆ ڕێکبخرێت بۆ ئەوەی ببن بە بەشێک لەو مامۆستایانەی کە مافی وانە وتنەوەیان هەیە لە خولی ڕاهێنانی پێداگۆجی لە زانکۆکان.

‏٤. زانکۆکان یەکێک لەو مامۆستا یان بەشداربووانەی خاڵی (٣)ی‏ سەرەوە دەست دەکەن وەکو بەرێوەبەر یان بەرپرسی سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی وپەرەپێدانی ئەکادیمی

‎.‏