١- (یەکەم) ی دەرچووانی ئامادەییە پیشەییەکان لەسەر ئاستی پارێزگا لە کۆلێژی هاوتا بە پسپۆڕییەکی لە زانکۆکانی هەرێم وەردەگیرێت ، بەمەرجێک تێکڕای نمرەکەی لە (%80) کەمتر نەبێت ، ئەگەر تێکڕای نمرەکەی لە (%80) کەمتر بوو ئەوا دەتوانێت بە سیستەمی پارالێل وەربگیرێت. ٢- (یەکەم و دووەم و سێیەم) ی دەرچووانی ئامادەییە پیشەییەکان لەسەر ئاستی پارێزگا ئەگەر تێکڕای نمرەیان لە (%80) کەمتر بوو ئەوا لە کۆلێژە تەکنیکییەکان لە بەشی هاوتا بە پسپۆڕییيکی وەردەگیرێت بە سیستەمی (پاڕالێڵ) ، ئەگەر نمرەکانیان لە سەروی (%70) بوو دەتوانن لە بەشە هاوتاکانیان لە پەیمانگە تەکنیکییەکانی زانکۆ پۆلیتەکنییکیەکان بەشێوەی گشتی وەربگیرێن.
(یەکەم و دووەم و سێیەمی دەرچووان لەسەر ئاستی هەردوو خولی یەکەم و دووەم ئەژمار دەکرێت). ٣- دەرچووانی ئامادەییە پیشەییەکان لە هەر دوو خولی یەکەم و دووەم تەنها لە بەشی هاوپسپۆڕ لە پەیمانگاکان وەردەگیرێن ، بە مەرجێک تێکڕای نمرەکانیان لە (%70) کەمتر نەبێت ، ئەگەر تێکڕای نمرەکانیان لە (%70) کەمتر بوو تاکوو (%60) ئەوا بەپێی ڕێنماییەکانی (پارالێڵ) وەردەگیرێن ، بەمەرجێک ژمارەی وەرگیراوان لە (%25) ی پلانی وەرگرتن زیاتر نەبێت. ٤- دەرچووانی ئامادەییە کشتوکاڵیەکان ئەگەر کۆنمرەیان (%75) بە سەرەوە بوو ئەوا مافی وەرگرتنیان لە کۆلێژەکانی کشتوکاڵ لە زانکۆکانی تری هەرێم دەبێت (لەبەر نەبونی بەشی هاوپسپۆڕیان لە زانکۆ پۆلیتەنکیکییەکان). (جگە لە قوتابی/ خوێندکاری یەکەم و دووەم و سێیەم کە بە پێی ڕێنماییەکانی ئامادەییە پیشەییەکان وەردەگیرێن). ٥- دەرچووانی ئامادەییەکانی مامانی وەردەگیرێن لە بەشی ئافرەتان و منداڵبوون لە پەیمانگەی تەکنیکی هەولێر و سۆران وە بەشی ژنان و منداڵ بوون لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی وەردەگیرێن لەسەر ئاستی پارێزگا. ٦- سەبارەت بە دەرچووانی ئامادەییە پیشەییەکان تەنها لە ساڵی دەرچوونیان دا مافی پێشکەش کردنیان هەیە ، واتە دەرچووانی ساڵانی پێشتر مافی پێشکەش کردنیان نیە.