١- دەرچووی (یەکەم و دووەم و سێیەم) ی پەیمانگە حکومییکانی کۆمپیتەر لەسەر ئاستی هەرێم لە بەشی سیستەمی زانیاری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر وەردەگیرێن ، بە مەرجێک کۆنمرەیان لە (%90) کەمتر نەبێت. ٢-دەرچووی (یەکەم و دووەم و سێیەم) ی پەیمانگەی کۆمپیوتەری سلێمانی (حکومی) لە کۆلێژی ئینفۆرماتیکی سلێمانی بەشی کۆمپیوتەر وەردەگیرێن ، بە مەرجێک کۆنمرەیان لە (%85) کەمتر نەبێت. ٣-دەرچووی (یەکەم و دووەم و سێیەم) ی پەیمانگەی کۆمپیوتەری دهۆک (حکومی) لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی دهۆک بەشی سیستەمی زانیاری وەردەگیرێن، بە مەرجێک کۆنمرەیان لە (%85) کەمتر نەبێت. ٤-دەرچووی (یەکەم و دووەم و سێیەم) ی پەیمانگەی کۆمپیوتەری ئاکرێ (حکومی) لە کۆلێژی تەکنیکی ئاکرێ بەشی سیستەمی زانیاری وەردەگیرێن، بە مەرجێک کۆنمرەیان لە (%85) کەمتر نەبێت. ٥-ئەگەر دەرچووەکان لە خاڵەکانی (4,3,2,1) مەرجی نمرەی پێویستی تێدا نەبوو ئەوا مافی وەرگرتنیان هەیە بە سیستەمی (پارالێڵ) تا کۆنمرەی (%70). ٦-(سێ)کورسی لە پلانی وەرگرتنی (پارالێڵ) تەرخان دەکرێت لە بەشەکانی کۆمپیوتەر و سیستەمی زانیاری سەر بە کۆلێژە تەکنیکییەکانی زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان بۆ دەرچووانی پەیمانگە ئەهلییەکانی کۆمپیوتەری (5) ساڵەی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ، بەمەرجێک کۆنمرەیان لە (%80) کەمتر نەبێت ، ئەگەر ئەم ڕێژەیە پڕ نەبووەوە ئەوا زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان بۆیان هەیە بە دەرچووانی پەیمانگەکانی خۆیان کورسییە بەتاڵەکان پڕبکەنەوە.