ئەو قوتابی/ خوێندکارەی لە زانکۆو پەیمانگەکان وەردەگیرێت پیویستە ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدابێت: ١- خاوەنی ڕەگەزنامەی عێراقی بێت ، وە بۆ ئەو قوتابیانەی کە عێراقی نین پێوەستە کارتی نیشتەجێبوونی هەرێمیان هەبێت. ٢- دەرچووی ئامادەییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بێت و بڕوانامەکەی پەسەند کرا بێت لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکەیەوە. ٣- لە پشکنینی پزیشکی دەرچووبێت بە پێی ئەو مەرجە تایبەتییانی بۆ هەر خوێندنێک دیاریکراوە. ٤- تەمەنی لە(30) ساڵ زیاتر نەبێت بۆ خوێندنی بەیانیان جگە لە (کۆلێژ و بەشەکانی پەروەردەی وەرزش) کە نابێت قوتابی تەمەنی لە (25) ساڵ زیاتر بێت ، ئەو قوتابی/ خویندکارەی تێکڕای نمرەی پۆلی دوانزەی لە (%80) بە سەرەوەیە ڕەچاوی مەرجی تەمەنی بۆ ناکریت ، وە ئەم مەرجە ئامادەییە پیشەییەکانیش دەگرێتەوە جگە لە (کۆلێژو بەشەکانی پەروەردەی وەرزش). ٥- دەرچووانی خوێندنی کوردی لە ناوچە کوردستانییکانی دەرەوەی هەرێم لە لایەن لیژنەیەکی تایبەت لە وەزارەت بە هەماهەنگی زانکۆکان بە پێی شایستە بوونیان سەیری داواکارییەکانیان دەکرێت. ٦- سەبارەت بە وەرگرتنی قوتابیان/ خوێندکارانی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان کار بە ڕێنمایی حکومەتی هەرێمی كوردستان/ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (10004) لە ڕێکەوتی (2021/8/25) دەکرێت. ٨- ئەگەر باری قوتابی/ خوێندکار شیاو نەبوو بۆ ئەو بەشەی کە لێی وەرگیراوە پاڵپشت بە ڕاپۆرتی پزیشکی ، ئەوا دەگەڕێندرێتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی ناوەندی وەرگرتن بۆ دووبارە دابەش کردنەوەی لە شوێنێکی گونجاو لەگەڵ باری تەندروستی قوتابی/ خوێندکار بە پێی کەمترین کۆنمرەی وەرگیراو. ٨- پڕکردنەوەی کورسی بەتاڵ تەنها لە ڕێگەی سیستەمەوە دەبێت نەوەک فۆرمی دەستی.